وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای جوانڕۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
وەرزشەوانان و یاریزانانی هەڵەبجەیی چالاکی وەرزشییان لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە لە ئۆردوگای شاری جوانڕۆ (قەزای جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشانە لە کوردستانی خۆرهەڵات) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١، بە شێوەیەکی گشتی لە ئۆردوگای جوانڕۆ ئەم تیپانە هەبوون:
١ - تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی مەولەوی.
٢ - تیپی وەرزشی تۆپیپێی شەهیدان.
٣ - تیپی لاوانی مەولەوی.
٤ - تیی لاوانی شەهیدان.
٥ - تیپی وەرزشی کوردستان.
ئەم تیپە وەرزشیانە بە شێوەی هاتن و ڕۆشتن لەگەڵ تیپەکانی تری ئۆردوگاکاندا پەیوەندیان هەبوو و سەردانی یەکتریان دەکرد و یاری و چالاکیی دۆستانەیان ئەنجامدەدا، هەروەها لەگەڵ تیپە میللییە وەرزشییەکانی گوند و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەریاندا، پەیوەندیی وەرزشیان هەبوو و یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی یەکتردا بەشداربوون، لە کاتی بەشداری لە خولی دەرەوەی ئۆردوگا بە ناوی هەڵبژادەی ئاوارەکانی ئۆردوگای جوانڕۆوە، بەشدارییانکردووە.
سەرچاوەکان:
- وەرزش و یاریزانانی هەڵەبجەیی لە تاراوگە، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠١٥.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئەحمەد حەمەعەزیز عەبدوڕەحیم)، یاریزانی دێرینی تیپی وەرزشی مەولەوی ئۆردوگای جوانڕۆ، لە ٢٣ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی