عەبە گوڵپى
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
ناوى (عەبدوڵا فەتاح محەممەد)ە. ساڵی ١٩٤٠ لە گوندى (گوڵپ) لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى خوێندووە. ژیانی هاوسەرى پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە. لە سەرەتای گەنجییەوە گۆرانی وتووە. زۆرتر لەگەڵ هونەرمەند (عوسمان کێمنەی)دا گۆرانی وتووە. لە دانیشتن و بۆنەی ئاینى و کۆمەڵاتیدا بەشداربووە. زیاتر گۆرانیی شێخانە و سیاچەمانەی وتووە و لەگەڵ هونەرمەندان (سەباح هەورامى و عەلى گوڵپى و حەمەحسین کیمنەیى) گۆرانى وتووە. چەند کاسێتێکی تۆمارکراوی هەیە. لەدوای دەستگیرکردن و شەهیدکردنی دوو کوڕی، وازی لە گۆرانی_وتن هێناوە. ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە لە گۆڕستانی گوڵپ بەخاکسپێراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ کوڕى هونەرمەندى (عوسمان عەبدوڵا فەتاح)ی کوڕی (عەبە گوڵپى)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٥، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (عومەرعەبدوڵا فەتاح)ی کوڕی (عەبە گوڵپى)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: خانەنشینى پەرلەمان، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٥، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی