حەمەلامەرکەزی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
ناوی (محەممەد کەریم ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ساڵی ١٩٧٢ـەوە دەستی گۆرانیوتن کردووە. لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەگەڵ زۆرێک لە گۆرانیبێژانی ناوچەکە گۆرانی وتووە لەوانە (عوسمان هەورامی، سەباح هەورامی، نەوزاد هانەدنی، جیهانبەخش، مەحموود شێرانی، ئەحمەد شەریف). دەیان کاسێتی تۆمارکردووه، بەڵام لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە فەوتاون. لە ئاهەنگ و بۆنەکانی سنوری هەورامان و هەڵەبجهدا گۆرانی وتووە. زیاتر لە ١٥ ساڵە وازی لە گۆرانیوتن هێناوە و لە ئێستادا لە قەزای سەیدسادق نیشتەجێیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد کەریم ئەحمەد)، لە۷ی۱ی۲۰۲٥، لە سەیدسادق.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (بەکر عەلى محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٧ی ١ی ٢٠٢٥، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی