حسێنی لاوە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
گۆرانیبێژ و سیاچەمانەچڕە. ناوی (حسێن حەمەلاو فەتحوڵڵا)یە. لەناو خەڵکدا بە وەستاحسێن و حسێنی لاوە ناسراوە. ساڵی ١٩٠٦ لە تەوێڵە لەدایکبووە. وڵاخداری و کاروانچیێتی کردووە. وەستایەکی دەستڕەنگینی بنەکڵاش بووە. ساڵی ١٩٣٧ لەگەڵ دووبرای و چەند کەسی تر بۆ کار چوون بۆ موسڵ و کاریانکردووە. گرامافۆنی هێناوەتە تەوێڵە. ساڵی ١٩٧١ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (باواسەرهەنگ) لە تەوێڵە بەخاکسپێرراوە.
سەرچاوەکان:
- سروتە دینی وکۆمەڵایەتیەکانی خەڵکی هەورامان، ئەیوب ڕۆستەم، چاپی یەکەم، ٢٠٠٧، ل١٦٢-١٦٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەباح حسێن)ی کوڕی (حسێنی لاوە)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، پیشە: کاسب، لە ٢٥ی ٨ی ٢٠١٩.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم