حاجی ڕەحمان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 414

گۆرانیبیژ

ناوی (ڕەحمان فەتاح ڕۆستەم)ـە و بە (حاجی ڕەحمان) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٨ لە شارەدێی (تەوێڵە) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٦ بووە بە سەرباز و بەشداری شەڕی فەڵەستینی کردووە و بریندار بووە. کارمەندی شارەوانیی تەویڵەبووە و لە فەرمانگەکانی ئاو و کارەبادا خزمەتیکردووە و ساڵانێکی زۆریش متەوەلی مزگەوتی گەورەی تەوێڵە بووە. هاونشیین هونەرمەندانی گەورەی کردووە و گۆرانی لەگەڵ وتوون، بە تایبەت لە بەزمەکانی شێخانە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و منداڵی نەبووە. ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکردووە و لە تەوێڵە بەخاکسپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: دبلۆم، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
  2. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل١٢٥٢.
  3. هونەری ژیان لە هەوراماندا، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢١، ل١٦١.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە