بەکر ئەحمەدئاوایی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 409

گۆرانبێژ

ناوى (ئەبوبەکر عەلى محەممەد)ە. ساڵى ١٩٧٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرى پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. قۆناغى سەرەتایى و ئامادەیی خوێندووە. لە سەرەتای ساڵانى نەوەدەکانەوە دەستى بە گۆرانیوتن کردووە و لەگەڵ هونەرمەند (عەتا زەڵمى) کاسێتێکیان تۆمارکردووە. لە دانیشتن و ئاهەنگ و زەماوەنددا بەشدارىکردووە و لەگەڵ زۆربەى هونەرمەندەکانى وەک (عوسمان هەورامى، سەباح هەورامى، عەلى گوڵپى، نەوزاد هانەدنى، عەتازەڵمى، ڕزگار گەچێنەییى، یەحیا ڕوارى، عەلى بەڵخەیى) پێکەوە گۆرانیان وتووە. دەیان کاسیەتى گۆرانیى تۆمارکراوی هەیە. چەند گۆرانییەکى تایبەت بە خۆی هەیە لەوانه:‌ (ئازیز بزانە، هەورامانم، گریان، هاوار هى هاوار، دڵناڵانشەن).

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئەبوبەکر عەلى محەممەد)، لە ٤ی ١ی ٢٠٢٥، لە خورماڵ.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

6

هاوبەشی پێبکە