هەیاس و ناوخاس

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


لاپەڕەی 350

شمشاڵژەن

دوو شمشاڵژەنی بەناوبانگی کاکەیین. لە هەردوو گوندی (هاوار) و (دەرەتفێ) ژیاون. خاوەنی ئاوازی تایبەتی خۆیان بوون. خۆیان و لوولک و شمشاڵەکانیان دروستکردووە. ناوخاس دەرەتوێیی لە داری کێکف، شمشاڵێکی مەحکەمی دروستکردووە. ئاوازێکی ژەندووە تایبەت بە دوو دڵدار، کە نەیانهێشتووە پێکەوە قسەبکەن و بەو ئاوازە گفتوگۆیان کردووە. ئاوازی چەمەری و ڕەسمی مردووناشتنیان لێداوە. مامۆستای چەندین شمشاڵژەن بوون، لەوانە: مراخان شاکەرەم، نەورۆز، عەبدولکەریم هەوارەکۆنی، محەممەد، مینەی لوولەکژەن...

سەرچاوەکان:

  1. هاوار و هاورییەکان، ڕەمەزان هەمیرخان (کۆساریی)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕامان، ٢٠٠٥، ل١٠٥.
  2. هاوار خاکی پیرۆزی یارسان، ئاکۆ شاوەیس هاواری، چاپخانە؟، ٢٠١٧، ل٢٩، ٢٧، ١٢٦.
  3. هەڵەبجەو کەسایەتییەکانی، ئازاد حەمدی، بەشی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕەنج، سلێمانی، ٢٠٠٩، ل٦٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

دەروێش عەبدوڵا

شوێن و ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لە سی و چلەکانی سەدەی بیستەمدا چووەتە (بیارە). کەسێکی لاوازی باڵاکورت بووە، سمێڵێکی درێژی هەبووە و جامانەکەی لەسەر برۆی داناوه، دەستکورت و ھەژار بووە. بەرھەمی تۆمارکراوی لەبەردەستدا نییە. زۆرتر لە ڕێی ھۆنراوەیەکی (گۆران)ی شاعیرەوە بە ناوی (دەروێش عەبدوڵا)وە ناسراوە. ھۆنراوەی زۆرێک لە شاعیرانی وەک (حافز، سەعدی، خیام، مەولەوی و باباتاھیر)ی لەبەربووە. دەگێڕێنەوە، کە: سەردانی تورکیا، ئێران، ھندستان و ماوەیەکیش ڕووی لە ناوچەی قەرەداغ کردووە و دووکانی عەتاری داناوە. لەوێ، دڵی چووەتە سەر (فاتم) ناوێک، بەڵام بەیەک نەگەیشتوون. کە گەڕاوەتەوە بۆ بیارە، (ئایشەی کچی حسێن بەگ)ی بێوەژنی خواستووە و دوو کچی بووه. دەوترێت لە ژێر یەکێک لە ژوورەکانی خانەقای بیارەدا ژیاوە.

زیاتر بزانە
شمشاڵژەن

عەبدولمەجید مستەفا

ناوی (عەبدولمەجید مستەفا عەلی حەمەشەریف)ـە. ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی (بۆین) لەدایکبووە. وەک پۆلیس دامەزراوە و چووەتە بەغداد و تا ساڵی ١٩٦٣ خانەنشین بووه،‌ ئەو کارەیکردووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. بۆ شایی و ئاهەنگی زەماوەند لە گوندەکاندا بانگهێشتکراوە و شمشاڵی لێداوە. کاسێتی شمشاڵی تۆمارکراوی هەیە. ساڵی ١٩٩٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
شمشاڵژەن

نەورۆز فڵامەرز

ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. لە سەرەتای لاوێتیدا شوانی کردووە و فێری شمشاڵ ژەنین بووە، لە ئاهەنگ و بۆنەکانی گوندەکەیاندا بەشداربووە بە سۆزەوە شمشاڵی ژەندووە و هەندێک لە سۆزەکانی بە تۆمارکراوی ماون. مامۆستا ئازاد حەمدی یەکەم کەس بووە دەنگی شمشاڵەکەی بۆ مام نەورۆز تۆمارکردووە. لە ساڵی شەستەکاندا مامۆستای گوندی هاوار بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی هەشت منداڵ بووە. ساڵی ٢٠١٢ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
شمشاڵژەن