شەماڵ نەوڕۆڵى

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 209

نوسەر

نوسەرى بوارى ئەدەبى منداڵانە. ناوی (شەماڵ محەممەد عەلی ئەفەندی نەوڕۆڵی)یە. ساڵی ١٩٧٠ لە لەدایکبووە. دەرچووی بەشی بیناسازییە لە کۆلێژى ئەندازیارى لە زانکۆى سەڵاحەدین. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵه. ساڵى ١٩٩٦ چووەتە وڵاتى ئەڵمانیا. لە سەرەتاوە بە هۆنراوە، پاشان چیرۆکی ئاسانى لە ئەڵمانییەوە کردووە بە کوردى. ساڵی ٢٠٠٦ یەکەمین بەرهەمی لە گۆڤاری منداڵانی سەردەم لە کوردستان و دواتریش لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی منداڵان بەرهەمی جۆراوجۆرى بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: (گۆڤاری سەردەم، گۆڤاری هێلانەی منداڵان، گۆڤاری پەپوولە، گۆڤاری مشکە، گۆڤاری حاجیلە، پەپوولە). ساڵی ٢٠١٤ یەکەم بەرهەمى لەژێر ناوی (گەڕان بەدوای نهێنیدا)دا بڵاوکردووەتە. تا ئێستا ١٠ کتێبی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە (کوکوختییەک، لەژێر هەورەوە تا زەوی، سەمای سمۆران، نەنکم ناوی منی لەبیرچۆتەوە، هێلانوور و هاوڕێکانی، ماڵی ماری و میرۆ، سۆنیا و سێ براکەی، لە ئاهەنگی شازادەیەکدا، بەسەرهاتی هاوڕێکانم).

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (شەماڵ نەوڕۆڵى)، لە ١٠ی ٨ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

عەبدوڵا مەلا ئەحمەدی ئەحمەدئاوا

نوسەر و وەرگێڕە. ناوی (عەبدوڵا ئەحمەد محەممەد)ە. ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی (ئەحمەدئاوا)ی لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵه. قۆناغی سەرەتایی لە وڵاتی ئێران و هەڵەبجە و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. بەشی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی سلێمانی خوێندووە. بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە بواری شەریعە لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە بواری نوسین و وەرگێڕان کاریکردووە و زیاتر لە ٥٠ کتێبی هەیە، لەوانە (نەقشبەندی و نەقشبەندییەکان، ژیان و بیروڕاکانی دکتۆر مستەفا زەڵمی، دوو عەوامیلی جوڕجانی و بوڕکەوی، شەرحی عەوامیلی مەلا موحسین، زانستەکانی فەرمودەناسی، شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی و دوو پەیامی عیرفانی لە لوتکەدا).

عەبدوڵا نەجمەدین تەها

نوسەر و ڕۆژنامەوانە. ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی (تەپی سەفا) لە شارەزوور لەدایکبووە. لای باوکی خوێندنی دەستپێکردووه. بەشی دیراساتی ئیسلامی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان و فیدراسیۆنی جیهانیی ڕۆژنامەوانان و لیژنەی پێداچونەوەی تەفسیری ئاسان و لیژنەی پێداچونەوە و دانانی پڕۆگرامی قوتابخانە ئیسلامییەکان بووە. سەرنوسەری گۆڤارەکانی (مامۆستای دوارۆژ) و (جگەرگۆشەکان) و (شاهۆ) بووه، کە دوانیان تا ئێستا بەردەوامە. بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانیی گۆڤاری پەیامی ڕاستی بووە. دەیان کتێب و نامیلکە و بەرهەمی جیاوازی چاپکردووە، لەوانە: باڵەخانەی چەم، مستیلەی ئەفسوناوی، زەینەب خاتوون، تەجوید بەکوردی، ژیانی مامۆستا مەلا سەید حەکیمی خانەقین، سێ بێچووە چۆلەکە، کتێبی ڕەوشتەکان، ١٠٠ چیرۆکی منداڵان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. پیشەی خانەنشینە.

عەدنان هەورامانی

نوسەر، وەرگێڕە. ناوی (عەدنان عەبدولقادر کامیل)ـە و بە (عەدنان هەورامانی) ناسراوه.‌ ساڵی ١٩٧٧ لە شارۆچکەی تەوێڵە هاتووەتە دنیاوە، ساڵی ٢٠٠١ کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی دهۆکی تەواوکردووە، ساڵی ٢٠٠٧ خوێندنی ماستەری لە پسپۆڕی (فیقهی بەراوردکاریدا) لە زانکۆی بەغداد لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان تەواودەکات، لە هەمان زانکۆ ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی دکتۆرا وەردەگرێت، لە ساڵی ٢٠٠٨وە مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی. بڕوانامەی زانستە شەرعییەکانیشی لە خزمەت مامۆستایانی سلێمانیدا بەدەستهێناوە، ئەندامە لە کۆمەڵێک ڕێکخراو و بنکەی زانستی و کەلەپوری و ڕۆشنبیریدا. چەند کتێبێکی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە: (گەنجینەی وەفای مامۆستای مودەڕیس لە ڕوانگەی نامەکانیەوە، الأمام السیوطی حیاتە وأثاره، بیبلیۆگرافیای نامەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، مصطلح – الألتفات في البلغة العربیة).

عەلی دەلاک

نوسەرە. ناوی (عەلی محەممەد مەعروف)ە، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (جانجان) لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. جیا لە کاری فەرمانبەرییەکەی، دوکانی دەلاکی هەیە و بە ناوی ئەم پیشەیەوە ناسراوە. سێ کتێبی بە چاپ گەیاندووە، کە تایبەتن بە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، ئەوانیش: (گوزەرێک بە جانجاندا، گەوهەرەکانی شارەزوور، منارەکان لە ئاسمانی هەڵەبجەدا).

عەلی زەڵمی

نوسەر و وەرگێڕ و ڕۆژنامەوانە. ناوی تەواوی (عەلی محەممەد حەمەئەمین)ە، بە دکتۆر عەلی زەڵمی ناسراوە. ساڵی ١٩٧٢ لە خورماڵ لەدایکبووە. ئەندامی دامەزرێنەری تیپی شانۆیی شەهید پێشەوا بووە. لە دەزگاکانی (تەلەفزیۆن، ڕادوێ، ڕۆژنامە) کاریکردووە. لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستاندا نوسین و وتاری بڵاوکردووەتەوە، وەک (ڕۆژنامەی یەکگرتوو، گۆڤاری پەیامی ڕاستی، گۆڤاری کاروان، گۆڤاری ڕامان، ڕۆژنامەی برایەتی، گۆڤاری گوڵان). لەنێوان ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٩ ئەندامی یەکێتیی نوسەرانی کورد و ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان و ئەندامی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان بووە. ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ کۆمەڵێک نوسەری دیکەدا سەنتەری لێکۆڵینەوەی (ژیار) دروستدەکەن. بووەتە ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (ژیار). ساڵی ٢٠٠٠ چووەتە وڵاتی بەریتانیا. ساڵی ٢٠١٢ ڕاوێژکار و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری کۆنسێپت بووە. دکتۆراى لە زانستی کۆمەڵناسی لە زانکۆی یودەبلیوی برستڵ لە بەریتانیا وەرگرتووە. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە. جیا لەزمانی دایک شارەزای زمانی ئینگلیزیە. کتێبێکی بە زمانی ئینگلیزی و سێ کتێبی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ زیاتر لە ١٥٠ وتار و لێکۆڵینەوە. هەروەها وەرگێڕانی دەیان وتار و نامیلکەی ئینگلیزی بۆ زمانی کوردی، لە بەرهەمە چاپکراوەکانی (Home and Sense of belonging among Irai Kurds in the UK, ٢٠٢٠ Roman&Littlefield USA، پرسی شوناس لەمژدەکانی مۆدێرنە بۆ گومانەکانی پۆستمۆدێرنە، زنجیرە کتێبی پەروەردەی ئیماکس "پێنج نامیلکە") ئەندامی گروپی ئەکادیمیی توێژەرانی بواری کۆچبەری لە زانکۆی برستڵ بەریتانیا و لە ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی.

عەلى شارەزوورى

نوسەرى بوارى کەلەپوور و فۆلکلۆرە. ناوی (عەلی کوڕی مەعرووف کوڕی محەممەد)ه. بە (عەلی شارەزووری) ناسراوە. ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (گامێشپەتە) لەدایکبووە. لە حوجرە‌ دەستی بەخوێندن کردووە، پاشان لە قوتابخانەی حکومی قۆناغی سەرەتايى لە (سەیدسادق) و ناوەندى لە (هەڵەبجە) و ئامادەیی‌ کشتوکاڵی لە (سلێمانى) خوێندووە. ساڵی ١٩٧٢ بووە بە فەرمانبەر لە هەولێر، دواتریش ڕاژەکەی گواستراوەتەوە بۆ (کەلار) و پاشانیش بۆ (سلێمانی) و لە‌ هەموو ئەم شوێنانە پەندی پێشینان و گۆرانیی‌ فۆلکلۆری کۆکردووەتەوه و لەم بوارەدا چەند کتێبێکی بەچاپ گەیاندووە، لەوانە: (چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور)، دوو بەرگ لە(پەندی پێشنانی کورد). پاش ڕاپەڕین، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی (کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کوردی)یان دامەزراندووە. ساڵی ٢٠٠٠ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (سەیدسادق) بەخاکسپێرراوە.