ئاوات نەقشبەندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 173

نووسەر

ناوی تەواوی ئاوات مەحموود صاحب نەقشبەندییە. لەدایک و باوکەوە لە بنەماڵەی شێخانی نەقشبەندیی هەورامانە. ساڵی ١٩٨٣ لە دایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین و ماستەری لە زانستەکانی قورئان لە زانکۆی ئوم درمان لە سودان بە دەستهێناوە. بڕوانامەی زانستی ئیسلامی لە خانەقای بیارەش وەرگرتووە. لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا نوسینی بڵاوکردووەتەوە. دەستەی نوسەرانی گۆڤاری دیدی زانکۆ، بانگ، سەرپەرشتیاری بڵاوکراوەی گزنگ و یادما بووە. هەندێک لە بەرهەکەکانی: الملا محمد أمين الکاني ساناني و جهوده العلمية. الملا محمد باقر البالکي و جهوده في التفسير، عەللامەی عالی، شێخە نەقشبەندییەکانی هەورامان لە شیعری شاعیراندا، باڵەخانەی چەم (مێژووی خانەقای بیارە، دنیانەویستی لای نەقشبەندییەکانی کوردستان). لە ساڵی ٢٠٠٥وە تا ئێستا پێشنوێژ و وتاربێژە. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. نامەیەکی ناوبراو بۆ ئامادەکار(حسێن هەڵەبجەیی) ٢ی ١١ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: حسێن هەڵەبجەیی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئاراس محەمەد ساڵح

نووسەر و مامۆستاى زانکۆیە. لە ساڵى ١٩٧٠ لە دايکبووە. ساڵى ١٩٩٦ کۆلێجى شەريعەى زانکۆى دهۆکى تەواو کردووە. بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا چووەتە وڵاتى سودان. لە ساڵى ٢٠٠١ خوێندنى ماستەر و ساڵى ٢٠٠٥ بڕوانامەى دکتۆراى وەرگرتووە. نووسينى لە ڕۆژنامەو گۆڤارو سايتەکاندا هەيە. ئەندامى سەنديکاى ڕۆژنامەنووسانى جيهانييە. زیاتر لە (٤٠) توێژینەوەی زانستی بڵاوکردووەتەوەو هەشت کتێبی چاپکراوی هەیە. لەوانە: (ناساندنێکی مزگەوتەکانی سلێمانی و خوێندنگە ئایینیەکانی)، (مێژووى خانەقاو خوێندنگەى بياره)‌، (مێژووی خوێندنگەو مزگەوتی گەورەی خورماڵ). خێزاندارەو خـاوەنی دوو منـداڵـە. لە سلێمانی نیشتەجێیە.