وەیس مراد حەمەعەزیز هاواری
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
ناوی تەواوی وەیس مراد عەزیز وەیس مرادە و لە ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. شەیدای خوێندەواری بووە و لەبەر نەبونی قوتابخانە لە گوندەکەیاندا، دوو ساڵ لای سۆفی ڕەشید هاواری بووە بە قوتابی و خوێندن و نوسینی زانیوە. شاعیر لەبەر بژێویی ژیانی، لە ناوچەی سۆڵەی ژووروو وڵاخداری و باخداری کردووە. شیعرەکانی لە لایەن کوڕەکەی ئەرکان وەیس مراد کۆکراونەتەوە و پارێزراون. ساڵی ١٩٩٩ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- هاوار خاکی پیرۆزی یارسان، ئاکۆ شاوەیس هاواری، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئەمازۆن، هەولێر، ل١٧٣.
- هاوار... یادەوەری مامۆستایەک، ئازاد حەمدی، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ٢٠١٩، ل٨٧ و ١١٥.
ئامادەکردنی: ئاکۆ شاوەیس هاواری