عیسا ئەحمەد فەرەج
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (هانەیدن) لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە. فەرمانبەرە لە پەروەردەی هەڵەبجە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. نزیکەی دوو هەزار پارچەشیعری هەیە و لە چەندین کۆڕ و بۆنەدا هۆنراوەی خوێندووەتەوە. ناوەڕۆکی شیعرەکانی زیاتر تایبەتن بە خۆشەویستی و سروشت و نشتیمانپەروەری و ئایینی. هەندێکیان لە لایەن هونەرماندانی هەورامانەوە کراون بە گۆرانی، لەو گۆرانیبێژانەی، کە بەکاریانهێناوە:(ڕزگار تاریق، نەوزاد نەسروڵڵابەگ).
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عیسا ئەحمەد فەرەج)، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی هانەی دن