دیاری دێکۆنی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
ڕۆژنامەوان، شانۆکار و شاعیرە. لە ژیاندایە. ناوی (دیاری خالد)ە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی دێکۆنی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەی تەواوکردووە. ئەندامی دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی خورماڵ و ناوەندی ڕوناکبیری خورماڵ بووە.
سەرچاوەکان:
- خورماڵ، لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆ ئەنثرۆپۆلۆجی، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاپەمەنی سیما، سلێمانی، ٢٠٠٨، ل٢١٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم