بێستوون تاوگۆزی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 28

ڕۆژنامەوارن

ڕۆژنامەوان و کۆمێنتاری وەرزشییە. ناوی (بێستوون محەممەد ئەحمەد عەزیز)ە و بە (بێستوون تاوگۆزی) ناسراوە. ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە. لە بواری ڕاگەیاندنی وەرزشیدا کاردەکات. دەیان پاڵەوانیەتی و کردووەتەوە و لە چەندین یاریی گرنگدا بێژەر و بەڕێوەبەر بووە. ١٢ ساڵ بەرنامەی گەنجینەی وەرزشی پێشکەشکردووە. خەڵاتی باشترینەکانی وەرزشی هەڵەبجەی وەرگرتووە و سێ جار لە ئاستی کوردستان لە باشترین کۆمێنتارەکان بووە. لە گواستنەوە و لێدوانی بە کوردی یارییە جیهانیەکاندا ڕۆڵی هەبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە و لە ئێستادا بەڕێوەبەری کەناڵی NRT Sportـە.

سەرچاوەکان:

  1. پڕکردنەوەی فۆرمی زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەوانان، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ڕەنگین سەلام مەحموود ئەحمەد

بە (ڕەنگین سەلام) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە کۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە. لەساڵی ٢٠٠٣ەوە دەستی بە کاری میدیایی کردووە. ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١١ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی کوردسات بووە لە شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان. لە ساڵی ٢٠٠٦ چووەتە ڕادوێی دەنگی نوێ. وەک بێژەر و پێشکەشکار، چەندین فیستیڤاڵ و بۆنەی گرنگی بەڕێوەبردووە. لەوانە فیستیڤاڵی یادی کیمیاباران و هەنار و نەورۆز و مەرگەساتی شەنگال. بەشداریی شانۆیی مەملەکەتی ئاشوبی کردووە. دەیان خەڵات و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە. لەوانە: بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەوانی ژنان ڕێکخراوی تاژی ئەڵمانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی باڵای خانمان، پلەی سێیەمی لە فیستیڤاڵی دەنگەکانمان بۆ پرسەکانی ژنان ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە. لە ئێستادا خوێندکاری قۆناغی دووەمە لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە و ئامادەکار و سەرپەرشتیار و پێشکەشکاری بەرنامەکانی ڕادوێی دەنگی نوێیە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوارن