ژانی وڵات

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


ساڵنامەیەکی تایبەتە بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید. ناوەندی ڕوناکبیریی خۆرماڵ دەریدەکات. چوار ژمارەی لێ دەرچووە. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ تا ١٦ی ٣ی ٢٠١٢. بەهۆی دۆخی ناوەندی ڕوناکبیری و بڕینی بودجەی ڕێکخراوەکانەوە ڕاگیراوە.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەورامان، (ڕۆژنامە، گۆڤار، بڵاوکراوە) ١٩٤٠-٢٠١٩، ڕێباز گوڵپی، چاپی یەکەم، ٢٠١٩، ل٩٨.
  2. ساڵنامەی (ژانی وڵات)، ژمارە (٤)، لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٢.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

خەزان

تایبەتە بە ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٨ ڕاگەیاندنی مەڵبەندی پێنجی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەریکردووە. ساڵانە لە ١٦ى ٣ بڵاوکراوەتەوە. هەواڵ و ڕیپۆرتاژ و دیمانە و بابەتی جیاوازی لەسەر کێشە و گرفتەکانی هەڵەبجە و قوربانیانی شارەکەی بڵاوکردووەتەوە. دەستەی نوسەرانی ئەم بڵاوکراوەیە: (نەبەز هەورامی، جەبار کاکەبرا، دڵشاد حەمەڕەحیم، مودریک عەلی عارف، یەحیا ڕێشاوی، ئەکرەم عەنەبی، سۆران محەمەد فەرەج، ... هتد) بوون. بە تیراژی ٥٠٠ دانە و لە ژمارە (٣)وە کراوە بە ئەیفۆڕ و دواتر کراوە بە ڕەنگاوڕەنگ و بەپێ ساڵ، ژمارەی لاپەڕەی گۆڕاوە. لە چاپخانەی پەیڤ لە سلێمانی چاپکراوە. لە هەرێمی کوردستان و بەغدادیش بڵاوکراوەتەوە. ٧ ژمارەی لێدەرچووە و ساڵی ٢٠٠٤ ڕاگیراوە.

زام

ساڵنامەیەکی تایبەتە بە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە. کۆمەڵەی چالاکییەکانی هاموونی ناوەندی هەڵەبجە دەریکردووە. تەنها ٣ ژمارەی ‌دەرچووە. یەکەم ژمارەی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٥ دەرچووە. خاوەن ئیمتیاز: کۆمەڵەی چالاکییەکانی هاموون. سەرنوسەر: زەکەریا مەحمود و ڕێباز حەسەن بوون. ناوەوە و دەرەوەی ڕەنگاوڕەنگ بووە و ژمارەی لاپەڕەکانی ٤٠ لاپەڕە بووە. کۆتا ژمارەی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٧ دەرچووە.

مەرگەسات

بڵاوکراوەیەکی ساڵانەی تایبەتە بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە. کتێبخانەی گشتیی هەڵەبجە دەریکردووە. ژمارە سفری لە١٦ى ٣ى ٢٠٠٣، کە هاوکاتی دوایین شەڕی کەنداو و سەرنگونبوونی ڕژێمی بەعس و سەددام بوو، دەرچووە. تا ئێستا پێنج ژمارەی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٩دا دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: کتێبخانەی گشتیی هەڵەبجە. سەرنوسەرەکانی: کامیل مەحموود، عەبدولڕەحمان نەجمەدین. ژمارەی لاپەڕەکانی ١٠ بۆ ١٥ و بە قەبارەی ئەیفۆڕ و ڕەنگاوڕەنگ دەرکراوە.

هەشتا و هەشت

بڵاوکراوەیەکی ساڵانەی هەشت لاپەڕەیی قەیارە (A٣). گروپی هونەریی هەڵەبجە لە یادەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردووەتەوە. ٣ ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە ١ لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٣ و کۆتا ژمارەی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٥دا دەرچووە. سەرنوسەر: شاخەوان سدیق. دەستەی نوسەران (ئەریوان سەلاح، هەردی هەڵەبجەیی) و چەندین نوسەری دیار بابەتیان بۆ نوسیوە. لەوانە:د. فەرهاد پیرباڵ، ئاراس فەتاح... هتد.

هەڵەبجە

بڵاوکراوەیەکی ساڵانە بووە، لەلایەن مەڵبەندی ڕێکخستنی ٢٨ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە بە شێوەی ڕۆژنامە دەردەکرا. ئەم بڵاوکراوەیە تایبەت بوو بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە قەبارەی (A٣) و ژمارەی لاپەڕەکانی ١٢ لاپەڕە بووە. یەک دانەی لە بەردەستدایە و ژمارەی لەسەر نییە، لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٩ دەرچووە. خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەر و دەستەی لەسەر نییە.