تایبەتمەندییەکانی خاک لە ناحیەی سیروان - لێکۆڵينەوەيەک لە جوگرافياى خاک

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 257

ماستەرنامە

لێکۆڵینەوەی خوێندکار (سەروەر عەبدوڵا محەممەد لایق)ـە. بە میتۆدی (شیکاری تاقیگەی) و سیستمی (GIS, Soil Water Characteristics, USDA ) نوسراوە، بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا دابەشکراوە، لە بەشی یەکەمدا باس لە تايبەتمەنديیە جوگرافیيە سروشتيیەکانى شارۆچکەی سیروان کراوە، لە بەشی دووەمدا شیکاری تاقیگەيی بۆ تایبەتمەندییە کیمیایی و فیزیاییەکانی خاک و دابەشبوونی جوگرافییان کراوە، لە بەشی سێیەمدا باس لە گرفتەکانی خاک کراوە، بەشی چوارەميش باس لە بەکارهێنانی زەوی و پۆلێنکاریی خاک بەپێی پۆلێنە جیاوازەکان و دابەشبوونی جوگرافی کراوە. ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە وەرگرتنی ٢٤ نمونەى خاک و شیکارییە کیمیاییەکان و شیکاری تایبەتمەندییە فيزیاییەکان. لێکۆڵەر بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە خاکی شارۆچکەکە بە زۆربەی ڕەگەزە خۆراکییە جیاوازەکان بە تایبەت کاربۆناتی کالسیۆم و مادەی ئەندامی دەوڵەمەندە، جیاوازیی لە بڕ و ڕێژەی ڕەگەزە خۆراکییەکان بووەتە هۆی جیاوازیی جۆری بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، سەرەڕای بوونی خاکی جیاواز لەڕووی بەرزونزمیەوە، کە گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی بەروبوومی جیاواز و بوونی باشترین جۆرەکانی خاک لە ناوچە دەشتاییەکاندا، بەڵام خاک بە ڕێژەیەکی کەم نەبێت، بەشێوەیەکی گونجاو بەکارنەهێنراوە.

ئامادەکردنی: سەروەر عەبدوڵڵا محەممەد لایق

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شیکردنەوەی جوگرافی دابەشبوونی نشینگە دێهاتیەکان لە قەزای هەڵەبجەی شەهید.

لێکۆڵینەوەی خوێندکار (هیرۆ عومەر ساڵح)ـە ساڵی ٢٠١٠ نوسراوە. بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە جوگرافیادا، پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کراوە. لێکۆڵینەوەکە بە میتۆدی شیکاری و بەراوردکاری نوسراوە. لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە. لەبەشی یەکەمدا ناوچەی لێکۆڵینەوەکە لە ڕەهەندە (جوگرافی و مێژوویی و دیمۆگرافییەکان)ەوە ناسێنراوە. لە بەشی دووەمدا باس لە دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی شوێن و دێهاتەکان کراوە. لە بەشی سێیەمدا دابەشبوونی قەبارەیی دانیشتوانی دێهاتەکان و شێوازەکانی دابەشبوون باسکراوە. بەشی چوارەمی تەرخانکراوە بۆ ڕۆڵی هۆکارە سروشتی و مرۆییەکان لەسەر دابەشبوونەکە. توێژەر بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە ڕەوتی گەشەی گوندنشینی بەردەوام لە گۆڕانکاریدا بووە، کە ئەمەیش پەیوەستبووە بە سیاسەتەکانی حکومەتەکانی عێراق و هەرێمەوە. بەشێوەیەک، کە ژینگەی باوی نیشتەجێبوون لە گوندنشینییەوە لە ساڵی ١٩٥٧دا بەڕێژەی ٨٢%بووە و پاشان لە ساڵی ٢٠٢٢دا دابەزیوە بۆ ٢٦%. هەروەها ژمارەی گوندەکانیش لە ٤٠٧ گوندەوە بۆ ١٢٨ گوند کەمبووەتەوە. سەرەڕای خستنەڕووی هۆکارەکانی ڕاگواستن و گۆڕانی کارگێڕی، لێکۆڵەر گرنگی بە هۆکارە سروشتی و مرۆییە جوگرافییەکان لە دابەشبوونی گوندەکان بەسەر یەکە کارگێڕییەکاندا داوە.

زیاتر بزانە
ماستەرنامە

فراوانبوونی ڕووبەری شاری هەڵەبجە و کاریگەریە ژینگەییەکانی

لێکۆڵینەوەی خوێندکار (هەورامان کەمال میرزا)یە. ساڵی ٢٠١٣ پێشکەش بە زانکۆی سەڵاحەدین کراوە. لێکۆڵینەوەکە لە چوار بەش و هەر بەشێکیش لە چەند تەوەرەیەک پێکهاتووە، کە جوگرافیا و مێژووی هەڵەبجە و تایبەتمەندیی سروشتی و تایبەتمەندیی دانیشتوانی هەڵەبجە خراونەتەڕوو. بەشی دووەم جگە لە باسکردنی چەمک و شێوازەکانی مۆرفۆلۆجی، قۆناغەکانی فراوانبوونی شاری هەڵەبجە باسکراون. لە بەشی سێیەمدا گرنگترین ئەو هۆکارانە باسکراون، کە کاریگەرییان لەسەر فراوانبوونی شارەکە هەبووە، وەک شوێن و پێگەی جوگرافی، دیمۆگرافیا، سیاسەتی حکومەتەکان، چالاکیی ئابوری و هتد. لەبەشی چوارەمدا باس لە کاریگەرییە ژینگەییەکانی ئەو فراوانبوونەی شاری هەڵەبجە کراوە، هەروەها ئاڕاستە و ئایندەی فراوانبوونی شارەکەش باسکراون. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی، کە توێژەر پێیانگەیشتووە، زیاتر دەربارەی کاریگەرییە ژینگەییەکان فراوانبوونی شاری هەڵەبجەن، کە ئەوانیش بریتین لە: بەرزیی ڕێژەی بەکارهێنانی زەوی بۆ نیشتەجێبوون و بە پلەی دووەم بەکارهێنانی ڕێگاوبان و بەکارهێنانەکانی دیکەش بەپێی قۆناغەکانی مۆرفۆلۆجی گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە. بەهۆی فراوانبوونی شارەکەوە، زیاتر لە ٢١٤١ هێکتار زەوی کشتوکاڵی و باخ و باخات لەناوچوون. هەروەها بەرزبوونەوەی ژمارەی بیر و بەرزیی ڕێژەی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە و بەرزیی ڕێژەی زبڵ و خاشاکی ماڵان، کە زیاتر لە ٦٧ تەن بووە لە ڕۆژێکدا.

زیاتر بزانە
ماستەرنامە

قضاء هەڵەبجە دراسة في الجغرافية الاقليمية

لێکۆڵینەوەی خوێندکار (عەتا محەممەد عەلائەدین)ـە. ساڵی ٢٠٠٧ بە زمانی عەرەبی پێشکەش بە بەشی جوگرافیی زانکۆی سلێمانی کراوە. نامەکە بە ناونیشانی:(قەزای هەڵەبجە لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای هەرێمی) نوسراوە، لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە. بەشی یەکەم لە حەوت تەوەرەدا باس لە تایبەتمەندییە سروشتییەکانی قەزای هەڵەبجە وەک جیۆلۆجیا و بەرزی و نزمی و ئاووهەوا و خاک و هتد کراوە. لە بەشی دووەمدا لێکۆڵینەوە لە دانیشتوانی قەزاکە لە سێ تەوەرەدا کراوە لە دابەشبوون و شێواز و چڕیی و ژینگەی دانیشتوان کراوە. لە بەشی سێیەمدا تایبەتمەندی و بنەما ئابورییەکانی وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و هتد کراوە. لە گرنگترین ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بریتین لە: دەرخستنی چەندین لایەنی دەوڵەمەندی قەزاکە، لە دەرامەتی سروشتی و هەروەها باسکردن لە گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکانی دانیشتوان لە سەردەمە جیاوازەکاندا، هەروەها دابەشبوونی نایەکسانی دەرامەتە سروشتی و مرۆییەکان بەسەر قەزاکەدا، سەرەڕای جۆراوجۆریی ئەو دەرامەتانە بەتایبەت لە بوارە سروشتییەکاندا.

زیاتر بزانە
ماستەرنامە

کاریگەری ئاووهەوا لەسەر بەرهەمهێنانی سەوزەی هاوینە لە پارێزگای هەڵەبجە.

لێکۆڵینەوەی (د. مقداد عومەر عەبدوڵا)یە. ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کراوە. لێکۆڵینەوەکە لە سێ بەشی سەرەکی و چەند تەوەرەیەک پێکهاتووە. بەشی یەکەم بریتییە لە ناساندنی ناوچەی لێکۆڵینەوە لە ڕووی شوێن و سنوری کارگێڕی و بەرزی و نزمیی ڕووی زەوی و ئاووهەوا و سەرچاوە ئاوییەکان و خاک. بەشی دووەم بریتییە لە پەیوەندیی نێوان ئاووهەوا و بەرهەمهێنانی سەوزەی هاوینە و باسکردن لە ڕەگەزە گرنگە کاریگەرییەکانی ئاووهەوا. بەشی سێیەم بریتییە لە دابەشبوونی جوگرافیی بەروبوومەکان و شیکردنەوەی ئاماریی بۆ دیاریکردنی کاریگەریی هەریەکە لە ڕەگەزەکانی ئاووهەوا لەسەر بەرهەمەکان کراوە. لە گرنگترین ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە بریتین لە: بوونی دەشتی شارەزوور لە پارێزگاکە، کە بەڕێژەی ٣٥.٨% ڕووبەری گشتیی پارێزگاکەی پێکهێناوە و پشکی گەورەی بەردەکەوێت لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی سەوزەی هاوینەدا. بەهۆی بوونی خاکی بەپیت و بوونی سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی و دەوڵەمەندیی بە ئاوی ژێرزەوی. جیاوازیی لە وەرزی بەروبوومەکان بەپێی ناوچە جیاوازە شاخاوی و دەشتییەکان. هەروەها کەمترین بەکاربردنی ئاو بۆ بەروبوومەکان لەمانگی ئازار و زۆرترین لە مانگی ئابدایە. هەروەها ڕووبەری چێنراوی سەوزەی هاوینە ڕێژەی ٤.٥%ی ڕووبەری پارێزگاکە دەگرێتەوە. ناحیەی سیروان زۆرترین ڕووبەری بۆ سەوزە هاوینییەکان هەیە.

زیاتر بزانە
ماستەرنامە

کاریگەرییەکانى کەشوهەوا لەسەر زەوییە بەراوەکان لە هەڵەبجە

Halepçe Kentinde Yağmurla Beslenen Tarım Üzerine İklimin Etkileri لێکۆڵینەوەی خوێندکار (ئەرکان ئەحسەن محەمەد ئەلجامور)ە، ساڵی ٢٠١٧، وەک بەشێک لە پێداویستییەکانى بەدەستهێنانى بڕوانامەى ماستەر لە ئەندازیاریى ڕوپێوى پێشکەش بە بەشى جوگرافیاى زانکۆی ئەکسەراى- تورکیا کراوە. بە زمانى تورکی و لە چوارچێوەى ٦٤ لاپەڕەدا نوسراوە. بەشێوەیەکى گشتى لە ڕێگەى بەکارهێنانى وێنەى مانگى دەستکردى لاندساتى ساڵەکانى ٢٠٠٠، ٢٠٠٧ و ٢٠١٥، شیکارى بۆ دیاریکردنى ڕێژەى گۆڕانکارییەکانى ڕوپۆشى زەوى و بەکارهێنانى زەوى لە شارى هەڵەبجە کردووە. بە مەبەستى دیاریکردنی ڕەوتی گۆڕانی کەشوهەوا بە بەکارهێنانی داتای پلەی گەرمی و بارانبارینی کەشناسی، دیاریکردنی بەکارهێنانی زەوی بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی تایبەت، پێشبینیکردنی دابەزینی ڕێژەی ئەو بەرهەمانەی، کە بە باران دەخورێن لە ژێر گۆڕانی بارودۆخی کەشوهەوادا لێکۆڵینەوەکە ئەنجامدراوە. لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە. بەشی یەکەمى لەگەڵ پێناسەى چەمکە سەرەکییەکانى لێکۆڵینەوەکەدا باس لە پێکهاتەى سیستەمى کەشوهەواى جیهانى، ڕۆڵى کشتوکاڵ لە ئابوریدا، سیستەمى جى ئای ئێس، گۆڕانى کەشوهەوا و گونجاویى زەوى، کەمبوونەوەى بەرهەمى زەوى و هۆکارەکانى خاک و کاریگەرییان لەسەر بەرهەمى خاک. بەشى دووەمى بۆ قسەکردن لەسەر میتۆدى لێکۆڵینەوەکە و ناوچەى لێکۆڵینەوەکە، کە هەڵەبجەیە تەرخانکراوە. لێرەدا جگە لە تایبەتمەندییەکانى کەشوهەواى هەڵەبجە، باس لە جۆرى کەشوهەواى هەڵەبجە، زانیاریى کەشوهەوا و هاوسەنگیى ئاو لە هەڵەبجە کراوە. بەشی سێیەمى بریتییە لە لایەنى مەیدانى. واتە لەم بەشەدا لێکۆڵەر هەوڵیداوە زانیارییە تیۆرییەکان لەسەر ناوچەى لێکۆڵینەوەکە، جێبەجێبکات. لێرەدا باس لە گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا و گونجاویى زەویى هەڵەبجە، ڕێژەى ساڵانەى بارانبارین و پلەى گەرمى، کراوە. هەروەها ئەنجامەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و بەرهەمهێنانی بەرهەمی بژێوی لە ناوچەکەدا، داینامیکی بەکارهێنانی زەوی و جۆرەکانی ڕووپۆشی زەوی لە ناوچە لێکۆڵینەوەکانی هەڵەبجەدا، دیاریکردنى گۆڕانکارییەکان لە ماوەى ئەو ساڵانەدا، هۆکارەکانى گۆڕینى ڕوپۆشى زەوى و شیکارى ڕاستییەتى ئەنجامەکان خراونەتەڕوو. لە کۆتایدا بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بەشێوەیەکى گشتى گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی بەرهەم دەبێت. لە شارى هەڵەبجەدا بەشێوەیەکى گشتى کشتوکاڵ و بە تایبەت کشتوکاڵى بچوکى تێدادەکرێت. بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە کەشوهەواى ناوچەکەدا ڕووبدات، کاریگەرى لە دوو لەسەر چوارى دانیشتوانى شارەکە دەکات. بەشەکەى دیکەى دانیشتوانى هەڵەبجە لە ڕێگەى بەرزبوونەوەى نرخى خۆراک و کەمبوونەوەى ئاوى خواردنەوەوە کاریگەرییان لەسەر دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە شارى هەڵەبجەدا ڕووبەری ڕووەکی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٧ لە ١١.٣% بۆ ١.٤٩% کەمیکردووە. بەڵام لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٥ لە ١.٤٩% بۆ ٢.٥٦% زیادیکردووە. گەشەى دانیشتووانى هەڵەبجە بەرەو ڕۆژئاوای شارەکە زیاددەکات. ئەم دەرئەنجامەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بڕیاردانى پلاندانانی داهاتوو لە شارى هەڵەبجە. لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی زەمینلەرزەکانى کاراکۆچان و هەڵەبجە لەسەر وێستگەکانی TUSAGA-AKTIF بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری GNSS لەسەر بنەمای WEP (ماستەرنامە) Karakoçan ve Halepçe Depremlerinin Tusaga-Aktif İstasyonlarına Etkilerinin Web Tabanlı Gnss Servisiyle İnceleme لێکۆڵینەوەی خوێندکار (گوێکان باشکانGökhan Başkan - )ـە و ساڵی ٢٠١٨، پێشکەش بە بەشى ئەندازیاریى زانکۆی سەلجوق – قۆنیا کراوە، ئەمەیش وەک بەشێک لە پێداویستییەکانى بەدەستهێنانى بڕوانامەى ماستەر لە ئەندازیاریی ڕووپێویدا. بەشێوەیەکى گشتى ئەم لێکۆڵینەوە بەمەبەستى دیاریکردنی کاریگەریی زەمینلەرزەکانى هەڵەبجە و کاراکۆچانى ئێلازیغ لەسەر وێستگە جێگیرەکانى (GNSS – Global Navigation Satellite Systems) لە تورکیا ئەنجامدراوە. ئەمەش لە ڕێگەى چاودێرییەکى حەوت ڕۆژى یەکێک لە تۆمارەکانى GNSS بە ناوى (TUSAGA-AKTIF – Türkiye Ulusal Sabit GNSS Ağı). واتە وێستگەى نیشتمانى جێگیرى جی ئێن ئێس ئێس ى تورکیا. لە هەژمارکردنى داتاکانیشدا سوود لە (AUSPOS) وێبى وەرگیراوە، کە لەلایەن حکومەتى ئوسترالیاوە بەڕێوەدەبرێت. لێکۆڵینەوەکە لە پێنج بەشی سەرەکی پێکهاتووە. بەشی یەکەمى لێکۆڵینەوەکە دەربارەی ئەو سەرچاوانەى پێشوون، کە نزیکن لە ناونیشانى ئەم لێکۆڵینەوەیەوە. لێرەدا نمونەى ئەو لێکۆڵینەوانە دەهێنرێنەوە، کە شێوەى GNSS و PPP-GNSS واتە وێب و پێکهاتەى تەکتۆنیکى تورکیایان بەکارهێناوە. بەشى دووەمى لێکۆڵینەوەکە باس لە ناوچەکانى زۆنى زەمینەلەرزەکانى تورکیا دەکات. لێرەدا باس لەوە دەکرێت، کە %٩٨ی خاکى تورکیا لەژێر هەڕەشەى زەمینلەرزەدان. لە بەشى سێیەمى توێژینەوەکەدا باس لە پێکهاتەى تەکنۆتیکیى ناوچە زەمینلەرزەکان دەکات. بەشى سێیەم بەسەر دوو تەوەرەدا دابەشکراوە. لە تەوەرەى یەکەمدا باس لە ناوچەکانى زەمینلەرزەى هەڵەبجە دەکات. لە تەوەرەى دووەمدا باس لە ناوچەکانى زەمینلەرزەى کاراکۆچانى ئێلازیغ دەکات. بەشى چوارەم بۆ قسەکردن لەسەر میتۆد و کەرەستەکانى توێژینەوەکە تەرخانکراوە. لە بەشى پێنجەمى توێژینەوەکەدا گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامەکانى توێژینەوەکە دەکرێت. لەم بەشەدا هەژمارى شوێنى زەمینلەرزەکانى هەڵەبجە و ئێلازیغ و دەرئەنجامەکانى هەردوو زەمینلەرزەکە خراونەتەڕوو. لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەشتووەتە ئەو ئەنجامانەی، کە پێنج ڕۆژ پێش و دوای زەمینلەرزەکەى هەڵەبجە، زۆرترین جوڵەی ئاسۆیی (تێکەڵبوونی باکور و ڕۆژهەڵات) لە وێستگەی TVA٢ بە ٦.٦ ملم و زۆرترین جوڵەی ستونی بە ١٣.٨ ملم لە وێستگەی SEMD دیاریکراوە. پێنج ڕۆژ پێش و دوای زەمینلەرزەکەى ئیلازیغ کاراکۆچان، زۆرترین جوڵەی ئاسۆیی لە وێستگەی SSEH بە ١٦.٧ ملم و زۆرترین جوڵەی ستونى لە وێستگەی BING بە ٣٩.٢ ملم دیاریکراوە. مۆرفۆلۆجى گوندەکانى ناوچە شاخاوييەکان و کاريگەريى ژينگەى سروشتيى لەسەريان ناوچەى هەورامان وەک نمونە . (ماستەرنامە) لێکۆڵینەوەی خوێندکار (هاودین کامل عەلی)یە. ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش بە زانکۆی کۆیە کراوە. لێکۆڵینەوەکە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە. لەبەشی یەکەمدا باس لە ناساندنی ناوچەی هەورامان لە چوارچێوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و ناساندنی چەمک و زاراواکان کراوە. لە بەشی دووەمدا مۆرفۆلۆجیای گوندەکانی ناوچە شاخاوییەکان و کاریگەری ژینگەی سروشتی لەسەریان، باسکراوە. لە بەشی سێەمدا گرنگترین تایبەتمەندییە ژینگەیی و سروشتییەکانی هەورامان وەک بەرزی و نزمی و ئاووهەواو خاک و ئاو و ڕووەکی سروشتی باسکراون. لەبەشی چوارەمدا باس لە کاریگەریی ژینگەی سروشتی لەسەر مۆرفۆلۆجیای گوندەکانی هەورامان دەکات، ئەمەیش لە ڕووری دابەشبوون و قەبارەی گوندەکان و بەکارهێنانی زەوی و شێوەی ئەندازەیی خانووەکان و کەرەستە بەکارهاتووەکان تیایاندا. لێکۆڵەر بە چەند ئەنجامێکی گرنگ گەیشتووە، کە زۆربەیان تایبەتمەندیی ناوچەی هەورامان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەردەخەن، بەڵام لە گرنگترین ئەنجامەکان بریتییە لەوەی، کە هەورامان لە نێوان کوردستانى باشور و ڕۆژهەڵات دابەشکراوە و ناوچەى لێکۆڵينەوەکەیش ئەو بەشەى هەورامان دەگرێتەوە، کە دەکەوێتە کوردستانى باشورەوە و لە ناوەندى ناحيەى بيارە و شارەدێى تەوێڵە و ٣٣ گوندى تر لە پارێزگاى هەڵەبجە پێکدێت، کە ٢٧ يان دەکەونە سنورى ناحيەى بيارە و شەشیان سەر بە ناحيەى خورماڵن. هەروەها جۆراوجۆريەتیى تەرزەکانى دابەشبوونى گوندەکان، باڵادەستیى تەرزى کۆبوەوە لە قەدپاڵى چياکان و تەرزى بڵاوەبوو لە پێدەشتى چياکان و گوندى شێوە شريتى هێڵى لە دۆڵەکاندا. بچوکیى قەبارەى گوندەکان و جياوازیيان لە شوێنێکەوە و بۆ شوێنێکى تر بە هۆکارى هايدرۆلۆجى بە پلەى يەکەم. گوندەکانى قەدپاڵى چياکان زياتر شێوەى سێ گۆشەيى يان پليکانەييان هەيە و بنکى سێ گۆشەکە لە خوارەوەيە و بە سەرکەوتن بە لاى چياکاندا ژمارەى خانوەکانى گوندەکە کەم دەبنەوە. هەڵسەنگاندنی شێوەکانی ڕووی زەوی و کاریگەری لەسەر شێوەکانی ڕووی زەوی لە پارێزگای هەڵەبجە (دکتۆرانامە) لێکۆڵینەوەی خوێندکار (مقداد عومەر عەبدوڵێ)یە. لێکۆڵینەوەیەکە لە (جیۆمۆرفۆلۆجیای پراکتیکی)یە و لە ساڵی ٢٠٢٣، پێشکەشی ئەنجوومەنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانیی کردووە، ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە تیشکخستنەسەر تایبەتمەندییە سروشتییەکانی پارێزگاکەیە، هەروەها ئەو پڕۆسە جیۆمۆرفۆلۆجیانەی کاریگەرییان لەسەر دروستبوونی شێوەکانی ڕووی زەویی ناوچەکهدا هەیە،‌ هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ شێوەکانی ڕووی زەویی پارێزگاکه،‌ کە چەندین شێوەی جیاواز بەدەرکەوتون، پاشان کاریگەریی شێوەکان لەسەر چالاکیی گەشتوگوزار لە پارێزگاکەدا ڕوونکراونەتەوە. هونەر و تراژیدیا و کارەساتی هەڵەبجە لە هونەری شێوەکاریدا. پڕۆژەی ٥٠٠٠ پۆترێت ٥٠٠٠ قوربانی وەک نمونە (ماستەرنامە) لێکۆڵینەوەی خوێندکار (حەسەن موراد محەممەد یوسف)ـە و ساڵی ٢٠٢٤ پێشکەش بە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی کراوە. لە بەشی شێوەکاری - وێنەکێشان، پ. د. ڕێبوار سەعید ڕەشید، سەرپەرشتیکردووە. لەچوار بەش پێکدێت، بەشی یەکەم بۆ چێوەی گشتیی لێکۆڵینەوەکە، کێشە و گرنگی و سنور و چەمک و زاراوەکان تەرخانکراوە، بەشی دووەم، چێوەی تیۆری، پەیوەندیی هونەر و تراژیدیا، کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە وەک نمونەی جینۆسایدی نەتەوەی کورد، بەشی سێیەم، ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی توێژینەوە، ١٤ نمونە لە پڕۆژەی ٥٠٠٠ پۆرترێت و شیکردنەوەیان، بەشی چوارەم، ئەنجام و دەرئەنجام و ڕاسپاردەکان، سەرچاوەکان، پاشکۆی چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافی، بایۆگرافیی هونەرمەند ڕێبوار سعید، پوختەی توێژینەوەکە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی. خشتەکان، هێنانی وێنەی ٥٠ تابلۆ لە هونەرمەندان بۆ چێوەی تیۆری، هێنانی ٢٤ وێنە لە پڕۆژەکە بۆ نمونەی لێکۆڵینەوەکە.

زیاتر بزانە
ماستەرنامە

هۆزی جاف لە دیپلۆماسییەتی سنوری سەدەی نۆزدەهەمی عوسمانی - ئێرانیدا

ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن لێکۆڵەر (زوحەل ئۆزباش) و بە سەرپەرشتی (پ.د.زەکەریا کورشون) پێشکەش بە لقی مێژووی نوێی بەشی مێژووی تورک، لە پەیمانگای لیکۆڵینەوەی تورکناسی لە زانکۆی مەڕمەڕە کراوە. ماستەرنامەکە لە (١٨٧) لاپەڕە پێکهاتووە. ناوەڕۆکی ماستەرنامەکە: بە گشتی لە دەروازەيەک و چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە، بەجۆرێک لێکۆڵەر لە دەروازەی نامەکەدا باسی لە هەژموونى عەشیرەت وەک سیمایەکی کۆمەڵگەی تەقلیدی کردووە، دواتر بەشی یەکەمی ماستەرنامەکەی تەرخانکردووە بۆ قسەکردن لەسەر پەیوەندیی سنوری نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئێرانی لە سەرەتاوە هەتا سەدەی بیستەم. بەشی دووەمی ماستەرنامەکە تەرخانکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەمەڕ بابەتی، نمونەی عەشیرەتی جاف وەک عەشیرەتێک، کە کێشەی سنوریی بۆ دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ ئێراندا دروستکردووە، لەم بەشەدا باس لە عەشیرەتی جاف لە مێژوودا کراوە، دواتر باس لە تایفەکانی عەشیرەتی جاف کراوە، لە تەوەرێکی تری ئەم بەشەدا باس لە ژیانی کۆمەڵایەتیی عەشيرەتەکە کردووە و پاشان چووەتە سەر باسکردنی ئەو بەشەى عەشيرەتەکه،‌ کە لە ئێران ژیاون. بەشێ سێیەمی ماستەرنامەکە، تەرخانکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پەیوەندیی دەوڵەتی عوسمانی و عەشيرەتی جاف لە چوارچێوەی پەیوەندی دەوڵەت و عەشیرەتدا، لەم بەشەدا باس لە بابەتەکانی وەک: عەشيرەتى جاف لەناو دەوڵەتی عوسمانیدا، کۆکردنەوەی باج و داهات، نیشتەجێکردنی جافەکان، بەکارهێنانی دژی عەشیرەتەکانی تر... هتد کراوە. هەرچی بەشی چوارەم و کۆتایی ماستەرنامەکەیە، (جافەکان لە سنوری عوسمانیی ئێرانیدا (قاجار))، ئەم بەشە، تەرخانکراوە بۆ قسەکردن لەسەر گوزەرگاکانی گەرمیان و کوێستان، تێپەڕاندنی سنور، پرسی پەنابردن، ململانێی عوسمانیی ئێرانی لەسەر سەپاندنی هەژموونیان بەسەر جافەکاندا. لە کۆتایيدا نوسەر کۆی ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتووە لەگەڵ لیستی سەرچاوە و پاشکۆکاندا ئامادەیکردووە.

زیاتر بزانە
ماستەرنامە