کارەساتی هەڵەبجە و کەناڵەکانی ڕۆژئاوا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


نوسین: حسێن هەڵەبجەیی

چاپخانەی پیرەمێرد، چاپی یەکەم، ٢٠١٠

ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕەنگدانەوەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کەناڵەکانی ڕاگەیانی ڕۆژئاوادا.

ئامادەکردنی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

له ‌سورێنەوە بۆ ڕاپەڕین

نوسن: خەلیل سەرکانی چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ٢٠٠٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی کوردستان، گۆڕینی جێوپۆلەتیکی کوردستان، لە جەنگەوە بۆ ئەنفال، هەلومەرجی نوێ و کەوتنەخۆی سەرکرایەتیی یەکێتی، نەخشە و هەنگاوەکانی سەرکردایەتی بۆ ڕاپەڕین، ئۆردوگای زۆرەملێی نەسر، ئۆردوگای زۆرەملێی باریکە، شارۆچکەی عەربەت و ئۆردوگاکەی، هەڵەبجەی تازە، ئۆردوگای زەڕایەن.

شفاء العلیل

دانراوێکی شەرعزانیی مەلا محەمەدی مەلا عەبدوڵای عەبابەیلەێییە، کە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکانی تەکیە و (دار الإحسان) بووە لە هەڵەبجە. لە ١٢ی ٨ی ١٩٥٨ کۆتایی بە نوسینی هێناوە و لەو کاتەشدا پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (مەلیک فەیسەڵی دووەم) بووە لە شار. ناوەڕۆکەکەیشی دەربارەی تەڵاقی سێ بە سێیە، کە پرسێکی جێگە مشتومڕی شەرعزانییە. لەم دانراوەدا مەلا محەمەد وەڵامی ئەوانە دەداتەوە، کە پێیان وایە تەڵاقی سێ بەسێ بەیەک دەربڕین و وتن ناکەوێت و پێویستە تەڵاق ناوبڕی تێدا بێت و بەرگری لەوە دەکات بەیەک دەربڕین (لفظ)، دەکەوێت.

بیرەوەرییەکانی هەڵەبجە

نامیلکەیەکی چاپکراوە. نوسین: بەکر حەمە صدیق عارف چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕوون، سلێمانی، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژووی هەڵەبجە، ناوی هەڵەبجە لەچیەوە هاتوە، جێکەوتەی شاری هەڵەبجە، ڕواڵەتی شارستانیی کۆنی هەڵەبجە، مێژووی هەڵسوڕاندن لە هەڵەبجەدا، مێژووی جموجوڵی سیاسی لە هەڵەبجەدا، ژیان و گوزەرانی پێش وەرزی خەزان لە هەڵەبجەدا، کارەساتی کیمیابارانکردن، چەند دیمەنێک لە بۆردومانەکە، دەربارەی کوژراو و بەرکەوتە و زیانەکان، کاریگەریی و پاشماوەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیای بەسەر خەڵکی هەڵەبجەوە، شاری هەڵەبجە دوای ڕووداوەکە، دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، ئەو ڕێکخراو و لایەنانەی بەشدارییان لە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەدا کردوە.

تروسکەی هەڵەبجە

ئەلبومی کار و چالاکیی ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجەیە. سەرپەرشتی و ڕێکخستن: سەبا ئەحمەد چاپخانەی پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕۆشنبیریی هەڵەبجە فەرمانگەیەکی بچوک و ئەرکێکی گەورە، مێژوو و ناو و کاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرەکانی بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری، خشتەی پێکهاتەی سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٩، چالاکییەکانی ٢٠٢١، چالاکییەکانی ٢٠٢٢. تنبیه متجاوز تجزیه و تحلیل جنگ ایران و عراق ، بررسی تحولات سیاسی نظامی از تابستان ١٣٦١ تا فروردین ١٣٦٧. ئامادەکار: حسین اردستانی ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ ششم، تهران، ١٠٤٢. ژمارەی بەرگ و لایەنی بڵاوکەرەوە: جلد سوم، انتشارات مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەگشتی باس لە ڕووداوەکانی جەنگی ئێران و عێراق دەکات لە ماوەی هاوینی ١٩٨٢ تا نەورۆزی ١٩٨٨. بەشێکی تایبەتە بە هێرشی هێزەکانی ئێران بۆ شاری هەڵەبجە و کیمیابارانکردنی لە ئازاری ١٩٨٨دا. نوسەر باس لە جوگرافیای سەربازیی هەڵەبجە، ئامادەکاریی ئێران بۆ هێرش و قۆناغەکانی هێرش و گرتنی شار، شەهید و برینداربوون و ئاوارەبوونی دانیشتووانی هەڵەبجە دەکات.