کارەساتی هەڵەبجە و کەناڵەکانی ڕۆژئاوا
نوسین: حسێن هەڵەبجەیی چاپخانەی پیرەمێرد، چاپی یەکەم، ٢٠١٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕەنگدانەوەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کەناڵەکانی ڕاگەیانی ڕۆژئاوادا.
له سورێنەوە بۆ ڕاپەڕین
نوسن: خەلیل سەرکانی چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ٢٠٠٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی کوردستان، گۆڕینی جێوپۆلەتیکی کوردستان، لە جەنگەوە بۆ ئەنفال، هەلومەرجی نوێ و کەوتنەخۆی سەرکرایەتیی یەکێتی، نەخشە و هەنگاوەکانی سەرکردایەتی بۆ ڕاپەڕین، ئۆردوگای زۆرەملێی نەسر، ئۆردوگای زۆرەملێی باریکە، شارۆچکەی عەربەت و ئۆردوگاکەی، هەڵەبجەی تازە، ئۆردوگای زەڕایەن.
بیرەوەرییەکانی هەڵەبجە
نامیلکەیەکی چاپکراوە. نوسین: بەکر حەمە صدیق عارف چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕوون، سلێمانی، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژووی هەڵەبجە، ناوی هەڵەبجە لەچیەوە هاتوە، جێکەوتەی شاری هەڵەبجە، ڕواڵەتی شارستانیی کۆنی هەڵەبجە، مێژووی هەڵسوڕاندن لە هەڵەبجەدا، مێژووی جموجوڵی سیاسی لە هەڵەبجەدا، ژیان و گوزەرانی پێش وەرزی خەزان لە هەڵەبجەدا، کارەساتی کیمیابارانکردن، چەند دیمەنێک لە بۆردومانەکە، دەربارەی کوژراو و بەرکەوتە و زیانەکان، کاریگەریی و پاشماوەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیای بەسەر خەڵکی هەڵەبجەوە، شاری هەڵەبجە دوای ڕووداوەکە، دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، ئەو ڕێکخراو و لایەنانەی بەشدارییان لە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەدا کردوە.
تروسکەی هەڵەبجە
ئەلبومی کار و چالاکیی ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجەیە. سەرپەرشتی و ڕێکخستن: سەبا ئەحمەد چاپخانەی پیرەمێرد، هەڵەبجە، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕۆشنبیریی هەڵەبجە فەرمانگەیەکی بچوک و ئەرکێکی گەورە، مێژوو و ناو و کاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرەکانی بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری، خشتەی پێکهاتەی سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٩، چالاکییەکانی ٢٠٢١، چالاکییەکانی ٢٠٢٢. تنبیه متجاوز تجزیه و تحلیل جنگ ایران و عراق ، بررسی تحولات سیاسی نظامی از تابستان ١٣٦١ تا فروردین ١٣٦٧. ئامادەکار: حسین اردستانی ژمارە، شوێن و ساڵی چاپ: چاپ ششم، تهران، ١٠٤٢. ژمارەی بەرگ و لایەنی بڵاوکەرەوە: جلد سوم، انتشارات مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەگشتی باس لە ڕووداوەکانی جەنگی ئێران و عێراق دەکات لە ماوەی هاوینی ١٩٨٢ تا نەورۆزی ١٩٨٨. بەشێکی تایبەتە بە هێرشی هێزەکانی ئێران بۆ شاری هەڵەبجە و کیمیابارانکردنی لە ئازاری ١٩٨٨دا. نوسەر باس لە جوگرافیای سەربازیی هەڵەبجە، ئامادەکاریی ئێران بۆ هێرش و قۆناغەکانی هێرش و گرتنی شار، شەهید و برینداربوون و ئاوارەبوونی دانیشتووانی هەڵەبجە دەکات.