سەردانی موتەسەریفی سلێمانی بۆ گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


(عومەر عەلی)ی موتەسەریفی پارێزگای سلێمانی ساڵی ١٩٥٦ بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئیجارەکردنی زەوییەکانی گوندەکە، که ‌پێشتر (حامیدبەگی جاف) موڵکانەی وەرگرتووە، سەردانی گوندی (شیرمەڕ)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ) ی کردووە. دواتر بڕیارى داوە ئەو زەوییانە لەژێردەسەڵاتى حامید بەگدا نەمێنێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نوورى عەلى ئەمین)ی ئەنجومەنی گوندی (شیرەمەڕ)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (یونس عەبدولکەریم قادر)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: خانەنشین، لە ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەزیز ئەحمەد براخاس)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى شیرەمەڕ

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

کۆمەڵگەی هەرەوەزیی ڕەنگین لە گوندی

ساڵی ١٩٧٠ لە باشوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ بەئامانجی پێشخستنی کشتوکاڵ و توێژینەوە لەسەر کشتوکاڵ، دامەرزاوە. لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە دامەرزاوە و سەرپەرشتیکراوە. چەند بینایەکی تایبەتیان بۆ تەرخانکردبوو، کە وەک سەنتەرێکی تویژینەوەی کشتوکاڵی بەکاردەهێنران و تایبەت بوو بە گوندەکانی (شیرەمەڕ، بانیشار، عاموورە، تەکێ، یاڵانپێ و هانەی قوڵ). لە دابینکردنی هەلیکار بۆ دانیشتوانی گوندی شیرەمەڕ و گوندەکانی دەوروبەریدا ڕۆڵی هەبووە و چەندین کەس وەک کارمەند لێی دامەرزاوە. (جماعە تعاونی الزراعیە ڕەنگین)یشی پێدەوترێت. هەتا ساڵی ٢٠١١ بیناکانی مابوون.

باخەکانی حکومەت لە

کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به ‌ناحیەی (خورماڵ) لە دەشتی کۆرژەی خۆرئاوای گوندەکە. ڕووبەرەکەی‌ ٨٠ دۆنمە. بەرهەمى (قەیسی، هەنجیر، ترێ، قۆخ) دەوڵەمەند بووه. لە سە‌رەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق دروستکراوە و سەرپەرشتیکراوه.‌ شەش کارمەندی هەبووە، کە لە دانیشتوانی گوندەکە بوون و هەتا ساڵی ١٩٨١ بەرهەمی هەبووە. ‌ساڵی ١٩٨٣ لە پاش نەمانی دەسەڵاتی حکومەت باخەکە وشکبووە.

پڕۆژەی ئاوی گوندی

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیه. کەوتووەتە ‌گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە جێبەجێکراوە. لە سەرچاوەی چاوگی گوندەکەوە حەوزێکی کۆنکرێتی دروستکراوە و بەبۆری و بە درێژیی کیلۆمەترێک ئاوەکە لێیەوە دەگوێزرێتەوە بۆ گردەگڕێش و سەر ئەو خەزانەی، کە دروستکراوە، لەوێشەوە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوه،‌ کە نزیکەی ٩٠ ماڵ دەبێت. ‌ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە و بیرێکی ئیرتیوازی بۆ لێدراوە.