حەمەسەراوی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجەوە. سەرەتا بە گاز کاریکردووە و دواتر کراوە بە کارەبا. لە سێ ماتۆڕی کارەبایی پێکهاتووه: ماتۆڕى یەکەم بۆ ئارد، دووەم بۆ ساوەر و بڕوێش و سێیەمیان بۆ چەڵتوک بەکارهاتووە. وەستا باقی حەمەعەزیز (خاڵە باقى) وەستاى دەگرمانى ئاشەکە(ئەو بەشەى ئاشەکە، کە لە گەنم ئارد دروستدەکات) بووە. بە ناوى ئاشەوانەکەیەوەیە(محەممەد عەبدوڵا محەممەد١٩٢٧ - ٢٠٠٣)، کە بە (حەمە سەراوى) ناسراوه. سێ کەسی تریش کاریان لەسەر کردووە بە ناوەکانی (سۆفی ڕەحیم، جەمالی مامۆ ڕۆستەم، سالم غوڵامی).
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (حەمەسەعید محەممەد عەبدوڵا)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢٥ى ٦ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (شێخ بورهان شێخ عیزەددین)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: خانەنشین، لە ٢٦ى ٦ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد