حسێن بەگ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە دامێنی نزارەی گوندی (گریانە) لە هەورامان. بە ناوی خاوەنەکەیەوە (حسێن بەگی ڕۆستەم سان) ناونراوە. بە ئاشی ناوباخیش ناسراوە، کە لە ساڵانی ١٩٢٥-١٩٣٠ دایناوە. کاکەلەو مەحموولەی نەوسودی ئاشەوانی بووە. دواتر ماڵی دەروێش نادر ئیشیان تێداکردووە. ئاوی بە جۆگە لە چەمی گریانەوە بۆ هێنراوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کاریکردووە. پاشماوەکەی تا ساڵی ٢٠١٠ مابووە. گوندەکانی بۆین و هاوار سودیانلێبینیوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فازل حەمەئەمین ڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەباح حەمەئەمین ڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەجمەدین حەمەعەلی قوربانی)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، پیشە: خانەنشین، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤.
- گوندی گریانە لە نێوان دوینی و ئەمڕۆدا. وەزگێڵ نوری، چاپی یەکەم، پیرەمێرد. هەڵەبجە، ٢٠١٦ ل ٤١-٤٢.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم