ئاشە بەردینەکانی گوندی نەوێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە گوندی (نەوێ)، بەهۆی بوونی سەرچاوەی ئاوی لە گوندەکەدا، ژمارەیەک لە ئاشە بەردینە هەبووە و دانیشتوانی گوندەکە و گوندەکانی تری دەوروبەر بۆ هاڕینی (گەنم و جۆ) و دانەوێڵە بەکاریانهێناوە، هەتا ڕاگوێزانی گوندەکان لە ساڵی ١٩٧٨ کاریانکردووە. دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، کە خەڵکی گوندی (نەوێ) گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکەیان، دووبارە ئاشەکانیان بەکارخستوەتەوە. لە ئێستادا هەموو ئەم ئاشانە بەتەواوەتی لەکارکەوتوون و کارناکەن، تەنها شوێنەواری جۆگەی ئاوی ئاشەکان ماونەتەوە. لە ئاشەکانی گوندەکە (ئاشی عێزەت بەگ، ئاشی حەمەسەعید بەگ، ئاشی سالەی کوێخا فەرەج، ئاشی قادر بەگ، ئاشی حەمەی عەبە و ئاشی حاجی حەمەئەمین).
سەرچاوەکان:
- سەردانی چەند جارەی مەیدانیی ئامادەکاران بۆ شوێنەکە، کۆتاجار لە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عوسمان حاجی عەبدوڵا وڵەسمتی)، پیشە: خانەنشین، لە ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٢
- هەگبەو هەوارگە، ئەیوب ڕۆستەم، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠٠٣، ل١٩٥.
- هەوارگەی شارەزوور، تالب دەرباز، چاپی یەکەم، چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٠٦، ل٧٠.
ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر,ئیکرام محەممەد زەڵمی