خاڵۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتوەتە ڕاستەڕێی ناوەندی شار سەرەتای شەقامی کانی قوڵکە، نزیک گەرەکی تەوێڵەیی و دەڵەمەڕییەکان. دووەم چاخانەی ناوداری هەڵەبجە بووە و زیاتر وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیری و سیاسی و هونەری و وەرزشی بووە. پێشتر بە چاخانەی (ئەسکەندەر) ناوبراوە. ئەوڕەحمان، کە دواتر بە خاڵۆ ناسراوە، شاگردی بووە. دوای شەهیدکردنی خالدی حاجی فەرەج و برینداربوونی ئەسکەندەری چایچی، خاڵۆ چاخانەکەی بەڕێوەبردووە. تا ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ کاریکردووە و لە ڕووداوی کیمیاباران و تەقاندنەوەی شاردا، ئەویش تەقێنراوەتەوە. ئاگاداریی یارییە وەرزشییەکان و چالاکییە هونەرییەکانی لێ هەڵدەواسرا. لە چایچچەکانی:
١-ئەسکەندەر ڕۆستەم عینایەت، (١٩٢٥-٢٠٠٩)،
٢-عبدالرحمان سعید قادر ئاغا (ئەورەحمانی سەعا گۆچان) ناسراو بە خاڵۆ (١٩٣-٢٠٠٦)،
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لە گەڵ کامران ساڵح محەمەد(کاوەی ساڵحەفەنی) لەدایکبوویی ١٩٦٠، ئامادەیی پیشەسازی، خانەنشین، ١٣ی ٧ی ٢٠٢٤ هەڵەبجە.
- نامەیەکی تایبەتی کاوەی ساڵحەفەنی بۆ ئامادەکار، ٢٧ی ٤ی ٢٠٢٥ مەسنجەر
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم