کەرتی ٢٨ی اباعبیدە کەرتی کشتوکاڵی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. تۆبۆگرافیاکەی لە ناوچەی شاخە بەرزەکانی شنروێ و بەفری میری هەڵکەوتووە و بەسەر دەشتی شارەزووردا دەڕوانێت. بەرزییەکەی لە پێدەشتەکانی دەروبەری هەڵەبجە نزیکەی (٨٠٠م)ە و بە ئاڕاستەی چیای شنروێ هەتا بەرزیی (١٧٥٠م) لە ئاستی دەریا بەرزدەبێتەوە. سنوری گوندەکانی (عەبابەیلێ، دەڵەمەڕ، بەختیاری، کانی گوێز) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٧١٥ لە ٢٢ى ١٠ی ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لەڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین کەرتی شارۆچکەی سیروان و لەپاش کەرتی (٢٥ی یاڵانپێ) دووەمین کەرتی گەورەی پارێزگای هەڵەبجەیە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٦٠٠٧٨ دۆنم و ٣٠ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٢٠٣٥ دۆنم و یەک ئۆلکی بۆ میری و ٣٧٩٧ دۆنم و دوو ئۆلکی وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو (٣٨٩) دۆنم و ١٠ ئۆلکە زەویی پشتاو دێم ٣٠٠٥ دۆنمە بەردەڵان ٢٣٥ دۆنم و ١٦ ئۆلک و ڕێگاوبان ٨٩ دۆنم و جێ_گوند ٢٥٦ دۆنم و ٢٢ ئۆلک باخی بەراو ١٤٤ دۆنم و باخی پشتاو تەنها شەش دۆنم و دارستانی سروشتی ٩٠١١ دۆنم و دارستانی دەستکرد ١٠٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٣٠٣٩ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
سەرچاوەکان:
- وەرگرتنی زانیاری لە (بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرەی هەڵەبجە)، داتای بڵاونەکراوە، ٢٠٢٣.
- وەرگرتنی زانیاری لە (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە)، بەشی موڵکایەتی، ٢٠٢٣.
- ArcMap ١٠ Version> using Dem & Autodesk > Autocad ٢٠١٩> Agricultural Sector.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید