بانی هەوا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 63

لوتکە

کەوتووەتە سنوری گوندی کانی ئاسکان و لە خۆرهەڵاتی گوندەکە هەڵکەوتووە. درێژکراوەی زنجیرە چیاکانی سورێنە. بەهۆی ئەوەی بەردەوام هەوا دەیگرێتەوە، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. یەکێکە لە لوتکە دیارەکان و لەوێوە شاخی ئەزمەڕ لە سلێمانی بەدیاردەکەوێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عومەر حەمەئەمین عەبدوڵا)ی ئەنجومەنی گوندی (کانی ئاسکان)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەید کەمال ئەبوبەکر حەسەن)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: پێشنوێژ و وتاربێژ، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی کانی ئاسکان

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

قولەی تلی کوڕ

کەوتووەتە بەرانبەر‌ شاخی داڵەڕێ لە گوندی (بۆین). بەرزترین لوتکەی شاخی مەڕمانگانە. لە دوو بەش پێکهاتووە بەشی خواروو بەشی ژووروو، بەهۆی سەختیەکەیەوە، کەم کەس توانیویەتی بگاتە لوتکەکەی. لە قەدپاڵەکانیدا چەندین ئەشکەوت و شوێنەواری مێژوویی پێوە دیارە.

کەسنەزان

به ‌دووریی نزیکەی نیو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ) و بەرامبەر لوتکەى کونەقير لە باشورى دەشتى نێرگسەجاڕەکۆن. بەهۆى چڕیی دارودەوەنەکەيەوە، که ‌گوتوويانە هەرکس بڕواتە ناوی نازانێت چى بەسەردێت و بەهۆيەوە ئەو ناوەى لێنراوە.

کونەقير

بە دووریی نزیکەی نیو کیلۆمەتر، کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ) بەرانبەر لوتکەى کەسنەزان لە باشورى دەشتى نێرگسەجاڕەکۆن. بەهۆى بوونى قيرى سروشتييەوە، کە وەک ئارەقە لە نێو چينە بەردەکانەوە هاتووەتەدەر، ئەو ناوەی لێنراوە.

گردە

کەوتووەتە پشت گوندی (ئەحمەد ئاوا). دەڕوانێت بەسەر دۆڵی زەڵم و کەڕەجاڵ و شارەزووردا. دوو شورەی بەردینی بەهێز بە سێ لایدا شۆڕدەبێتەوە. پێدەچێت ئەم لوتکەیە بۆ بەرگریکردن لە قەڵای زەڵم لە سەردەمی ساسانیەکاندا، بەکارهێنرابێت. هۆکاری ناونانەکەی دەڵێن لە وشەی جردەی عەرەبیەوە هاتووە. بەوپێیەی لە شیوەکەی خوار ئەحمەدئاوادا، کۆمەڵێک سکەی کۆن دۆزراونەتەوە، کە بۆ سەردەمی یەزدی گورد گەڕاونەتەوە. پێدەچێت یەکێک لە پاشاکانی ساسانی بەناوی یەزدی گورد لەم قولەیەدا ژیابێت. ڕێگەی سەرکەوتنی ئەم قولەیە پێیدەوترێت پلە سوور، کە کەوتووەتە بەشی خـوارەوە و بەواتـای هێڵی سـوور دێت.

مازووە ڕێ

یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی زنجیرە چیای سورێن. سنوری گوندی کانی ئاسکانە و میلەی مەرزیی بۆ جیاکردنەوەی سنوری خۆرهەڵات و باشوری کوردستانی تێدا جێگیرکراوە. بەهۆی بوونی داری مازووەوە ئەو ناوەی لێنراوە. خەڵکی ناوچەکە سوودیان لەو دارانە بۆ کاروباری جیاواز وەرگرتووە.

دڵیاڵ

کەوتووەتە پشت ئەشکەوتی (هەیان) لە چیای (سورێن). کانییەکی بەناوبانگە، لوتکەیەکی بەرزیشە، کە دەڕوانێت بەسەر دیوی خۆرهەڵاتی کوردستاندا. ڕێگەی (کەلەبەرەتەنگە)، کە لە پشت ئەشکەوتەکانی هەیانەوە دەستپێدەکات و بە تەنیشت ئەم یاڵەدا دەڕواتەوە (دزڵی) بۆ کوردستانی خۆرهەڵات. وڵاخدار و کۆڵبەر، پشوویان لەسەر داوە.