ئاوازنێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ) و باکوری گوندی هاوارەکۆن. دەڕوانێت بەسەر گوندی (هاوارەکۆن) و (گریانە)دا. بەرزییەکەی لەئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی (١٣٩١م) بەرزە. شوێنێکی سەخت و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی، لە دیوی وڵاتی ئێرانەوە ڕێگایەکی خۆڵ نزیک دەبێتەوە کە بۆ هاتوچۆی پاسەوانی سنور دروستکراوە، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو_پێدەری کانیاوەکانی دەرەتفێ و چەمی هاوارەکۆن، شوێنەوارێکی تێدایە پێیدەوترێت (قەنارەکە) وا دەگێڕنەوە ئەوەی تاوانێکی گەورەی کردبێت لەم شوێنە بەرزەوە خراوەتە خوارەوە وەک سزایەک بۆ تاوانەکەی.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (کارزان عەدنان حەمەسەعید) لەگەڵ (هێمن حەمەحسین حەمەسلیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٤ی ٣ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (د. ڕێباز لوقمان مستەفا) لەگەڵ مامۆستا (ئەکبەر کەریم حەمەڕەحیم)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید,د. ڕێباز لوقمان مستەفا