یەکەم ئۆتۆمبیل لە شاری هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
ساڵی ١٩١٩ و له سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ئینگلیزەکان لە عێراق و ناوچەکە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، کە ئۆتۆمبیل لەلایەن ژەنەڕاڵ (فرەیزەر)ی فەرماندەی باڵای ئینگلیز هێنراوەتە شاری هەڵەبجه. ئەو کاتەی، کە فرەیزەر لە مانگی حوزەیرانی ١٩١٩ ویستوویەتی سەردانی (عادیلە خانم)ـی وەسمان پاشای جاف بکات. هاوسەفەری سەردانەکە فریزەر (گرینهاوس -کە یەکێک بووە لە ئەفسەرە ئینگلیزەکان-، ئەحمەدموختار بەگی جاف، عێزەت بەگی جاف)ی لەگەڵ بووە. بە دەشتی شارەزووردا تێپەڕیون و ئۆتۆمبیلەکەیان چەقیوە. دواتریش له ساڵی ١٩٢٤ حامیدبەگی جاف -قائیمقامی قەزای هەڵەبجه- یەکەم ئۆتۆمبێلی بۆ خۆی هێناوەتە هەڵەبجە.
سەرچاوەکان:
- کورد تورک عەرەب، سیسیل جۆن ئیدمۆندس، وەرگێڕانی: حامید گەوهەری، چاپی دووەم، دەزگای ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٤، ل٨١ و ٨٢.
- هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، چاپخانەی چوارچرا، هەولێر، ٢٠١١، ل٣٠.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عەبدولکەریم