کارەبا لە هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
یەکەمین جار (حامیدبەگی جاف)، موەلیدەی کارەبای هێناوەتە شاری هەڵەبجە. لەبەر زۆریی خەرجی، ناوبەناو کاریپێکردووه و تایبەت بووە بە ڕووناککردنەوەی ماڵەکەی خۆی، ماڵەکانی تر چرای نەوتیان بەکارهێناوە. دواتر لە ساڵی ١٩٣٨ (سەعید قەزاز)ی جێگری قایمقام دوو موەلیدەی لە جۆری (D.C) هێناوەتە ناو شارەکەوە و دواتریش دوو دانەی تر. ساڵی ١٩٦٨ لە سەردەمی (شێخ حەمەئەمینی شێخ عەبدوڵا)ی قایمقام دوو موەلیدەی تر لە جۆری (A.C) هێنراوە و ... هەتا ساڵی ١٩٧١ تۆڕی کارەبای هەڵەبجە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کارەبای سلێمانییەوە.
سەرچاوەکان:
- ئاوێنەی ژینم، سەرجەم بەرهەمی شاکر فەتاح، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چاپخانەی وەزراەتی پەروەردە، هەولێر، ٢٠٠٣، ل٢١١.
- ڕۆژنامەى (ژيان)، ژ (٣٩٢)، لە ٥ی ٢ی ١٩٣٤ .
- هەڵەبجه و یادەوەریی و شارستانێتی، محەممەد غەفوور شەریف، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٢، ل٤٩-٥١.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عەبدولکەریم,د. عادل سدیق عەلی