ئەو ئامێر و کەرەستانەی بۆ یەکەمجار هێنراوەتە شارەدێی تەوێڵەوە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 399

بۆ یەکەمجار

١- گرامافۆن: ساڵی ١٩٣٧ هێنراوە. هەندێک دەیگەڕێننەوە بۆ هونەرمەند (حسێنی لاوە) و هەندێکی تریش لایانوایە (حاجی حەسەن حەمەحسێن) هێناویەتی.

٢- ڕادیۆ: مەعارف ساڵی ١٩٤٥ ناردوویەتی بۆ قوتابخانی تەوێڵەی سەرەتایی. باترییەکەی بە ماتۆڕەکەی هونەرمەند (کەریم کابان) شەحنکراوەتەوە، کە ئەو کات لە تەوێڵە پۆلیس بووە.

٣- فانۆس: ساڵی ١٩٢٧ (حاجی حەسەن حەمەحسێن) هێناویەتی.

٤- ئۆتۆمبێلی بار: ساڵی ١٩٥٦ هاتووە.

٥- چرای لەمپا: (ئەکرەم حسێن) هێناویەتی. چرای دیوارکۆ: (جافری ئەکرەم و محەممەدی وەستا حەمەڕەحیم) هێناویانە.

٦- لۆکس: (حاجی قادری حەماییز) هێناویەتی.

٧- تۆمارکەر (تەسجیل): ساڵی ١٩٦٠ (سەید جافر و تاهيری کاکە) هێناویانە.

٨- تەلەفزیۆن: ساڵی ١٩٧٦ (عوسمان سۆفی حەمەکەریم) هەیبووە.

٩- سەتەلایت: ساڵی ١٩٩٨ (سامی سەید جافر) هەیبووە.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٤١٣.
  2. سرووتەدینی و کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی هەورامان، ئەیوب ڕۆستەم، چاپی یەکەم، ٢٠٠٧، ل١٦٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

تەلەفۆن لە هەڵەبجە

لە مانگى ئەيلوولى ١٩٢٩ دە‌ستکراوە بە ڕاکێشانى تەلەفۆن لە سلێمانييەوە بۆ هەڵەبجە. پێشتر و لە سەردەمى دەوڵەتى عوسمانيدا پەیوەندییەکان لەڕێی هێڵى بروسکەوە بووە.

زیاتر بزانە
بۆ یەکەمجار

حەمەی هاژە

خاوەنی یەکەم میوانخانە (ئوتێل) بووە لە هەڵەبجە. ناوی (محەممەد ئەحمەد ئەمین) و بە (حەمەی هاژە) ناسراوە. ساڵی ١٩١٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ‌ساڵی ١٩٣٣ میوانخانەکەی لە بەرانبەر قەیسەریی حامیدبەگ کردووەتەوە. زانیاریی زۆر لەسەر پێکهاتەی میوانخانەکە لەبەردەستدا نییە. حەمەی هاژە، ساڵی ١٩٨٧ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵانی شێخ موئمین بەخاکسپێرراوە.‌

زیاتر بزانە
بۆ یەکەمجار

کارەبا لە هەڵەبجە

یەکەمین جار (حامیدبەگی جاف)، موەلیدەی کارەبای هێناوەتە شاری هەڵەبجە‌. لەبەر زۆریی خەرجی، ناوبەناو کاریپێکردووه و تایبەت بووە بە ڕووناککردنەوەی ماڵەکەی خۆی، ماڵەکانی تر چرای نەوتیان بەکارهێناوە. دواتر لە ‌ساڵی ١٩٣٨ (سەعید قەزاز)ی جێگری قایمقام دوو موەلیدەی لە جۆری (D.C) هێناوەتە ناو شارەکەوە و دواتریش دوو دانەی تر. ساڵی ١٩٦٨ لە سەردەمی (شێخ حەمەئەمینی شێخ عەبدوڵا)ی قایمقام دوو موەلیدەی تر لە جۆری (A.C)‌ هێنراوە و ... هەتا ‌ساڵی ١٩٧١ تۆڕی کارەبای هەڵەبجە بەستراوەتەوە‌ بە تۆڕی کارەبای سلێمانییەوە.

زیاتر بزانە
بۆ یەکەمجار