ئەو ئامێرانەی یەکەمجار هێنراوەنەتە بەڵخە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
هەندێک لە ئامێر و کەرەستەو سیمای پێشکەوتن بۆ یەکەمجار هێنراونەتە گوندی بەڵخە.
١-ڕادیۆ. قادر عبدالکریم ناسراو بە قالە مایجان ساڵی ١٩٦٠ هێناویەتی و لە چاخانەی محەمەدی فەتحەی داناوە،
٢-لۆریی ڤاڵڤۆ. ساڵی ١٩٧٠ مەحمود ئەحمەد جەلال هێناویەتی و باری خۆی پێ گواستوەتەوە بۆ سلێمانی و کەرکوک و بەغدا.
٣- کامێرای فۆتۆگرافی بۆکس. عوسمان حەمە حەمەڕەحیم هێناویەتی.
سەرچاوەکان:
- بەڵخە ئەستێرە شاراوەکەی هەورامان. بەهجەت ڕەحمان. چاپی یەکەم. هەولێر ٢٠٠٦ل٧٩.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لە گەڵ عوسمان خالد عبدالقادر، لەدایکبووی ١٩٤٣ی بەڵخە، خانەنشین ٢٧ی ١ی ٢٠٢٤ هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم