فەقێکانی تاڵش

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


کۆمەڵێک فەقێی خەڵکی ناوچەی (تاڵش)ی سوننەنشینی ئێران بوون لەسەر سنوری ئازەربایجان و لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا، لە ناوەند و حوجرە ئاينييەکانى هەورامان و هەڵەبجه خوێندوویانە. هۆکاری هاتنیشیان بۆ ناوچەکە پەیوەندییان بووە بە تەریقەتی نەقشبەندی، بەتایبەت شێخ (حسام الدین) و (شێخ کامل شێخ عومەر). وا باوە ئەم فەقێیانە لێهاتوییان هەبووە، یەکێک لەوانەش بە ناوی (حاجی میرزا ڕحمەتوڵڵا) دواتر بووەتە یەکێک لە نوێنەرانی شێخ (عەلائەدین) و نەقشبەندی لە شاری سنە.

سەرچاوەکان:

  1. کورد تورک عرب، سيسيل جۆن ئيدمۆندز، وەرگێڕانی: حەميد گەوهەرى، دەزگاى ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٤، ل٢١٤.
  2. تەریقەتی نەقشبەندی - خالیدی لە تاڵش باکورى خۆرئاواى ئێران، حامید ئەلگەر، و: حەمەصالح تۆفیق، ب١، چ١، لە (ڕێبازى سۆفيگەرى نەقشبەندى-خاليدى مەولانا خاليد و تەريقەتى خاليدى)، ديدارى جيهانى مەولانا خاليد، چاپخانەی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٩، ل١٢١.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (محەممەد عەلائەدين محەممەد حسێن "فەقێ و موستەعید")، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٣، لە سلێمانى.

ئامادەکردنی: تۆفیق کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەو ئامێرانەی یەکەمجار هێنراوەنەتە بەڵخە

هەندێک لە ئامێر و کەرەستەو سیمای پێشکەوتن بۆ یەکەمجار هێنراونەتە گوندی بەڵخە. ١-ڕادیۆ. قادر عبدالکریم ناسراو بە قالە مایجان ساڵی ١٩٦٠ هێناویەتی و لە چاخانەی محەمەدی فەتحەی داناوە، ٢-لۆریی ڤاڵڤۆ. ساڵی ١٩٧٠ مەحمود ئەحمەد جەلال هێناویەتی و باری خۆی پێ گواستوەتەوە بۆ سلێمانی و کەرکوک و بەغدا. ٣- کامێرای فۆتۆگرافی بۆکس. عوسمان حەمە حەمەڕەحیم هێناویەتی.

قەیسەریی وەسمان پاشا

ئەم قەیسەرییە دەکەوتە چەقی ناوبازاڕی هەڵەبجە، لەلایەن وەسمان پاشای جافەوە دروستکرابوو. مێجەرسۆن ساڵی ١٩٠٩ بەم شێوەیە باسیدەکات: لە گۆڕەپانێکەوە بە دەرگایەکی نزمی پەرپووتدا، کە دەچووە سەر کۆڵانێکی بنبەست و لەوێشەوە بۆ شەقامێکی تەسک و پیسوپۆخڵ، چووینە دەرەوە. ئەوەش گۆڕەپانێکە (مەیدان شار)، کە لە لایەکییەوە ڕیزێک کۆشک کراوە بە دووکانی کەباب برژاندن و مەڕ سەربڕین و میوە کڕین لە جوتیاران، کە لە باخەکانەوە دەیهێنن. ئەوە بازاڕی خواردەمەنی بوو لە هەڵەبجەدا، مەنسوور پێی گووتم بەر لە حەوت ساڵ (مەبەستی ساڵی ١٩٠٢وە) لەمەوبەر، ئێرە شوێنی زبڵ و خۆڵ و خاشاک بووە. لە دەروازەیەکی گەورەوە دەچوویتە بازاڕەکەوە سەقف و دیوارەکەی زۆرباش و توندوتۆڵە و لە باشترین خشت دروستکراوە. دەروازەکە ڕادەبوێرێ بەلای ڕاڕەوێکی قوبەیی درێژدا، هەرلایەک بە دووکان گیراوە و بە ماوەیەکی کورت لە دەروازەی سەرەکییەوە بە گۆشەی ڕاستدا دەگەڕێتەوە. نەخشەی بازاڕەکە لەلایەن عادیلەخانمەوە کێشراوە، شێوەی بازاڕەکە بەتەواوی چوارگۆشەیە، لەگەڵ دەروازەیەک لە ناوەڕاستی هەر لایەکدا. ڕێگا لە دووکانەکانەوە بەناو دیوارەکاندا دەڕوات و ڕێڕەوێکی تر دوو دەروازە بەیەکتر دەبەستێتەوە، دوو تەریبی هاوڕێک دەکات بە دوونیوەی یەکسانەوە. دووکانەکان لەسەر سەکۆی خشت دروستکراون، بە چوارمەشقی لەسەری دادەنیشن یان شتومەکی لەسەر دادەنێن. دووکانەکە خۆی سەرەڕای ئەوەی دۆڵابێکی گەورەیە، پێشەکەی، کە دەڕوانێت بەسەر دەرەوەدا، لە تەختەدار دروستکراوە، لەناویدا ڕەفەیەک، کە شتومەکی لەسەر دادەنرێت و ئەگەر خاوەن دووکانەکە جولەکە بێت، سندووقێکی ئاسنی بەهێز لە بەردەم شتەکاندا هەیە. لە بازاڕی هەڵەبجەدا (٥٢-٥٤) دوکانی هەیە. لەوانەیە بیستیان بازرگانی کوتاڵ و جلوبەرگی کەتان بێت، زۆربەشیان جولەکەن، کە بەشێکی سەرەکیی بازرگانەکانن. بەپێی گێڕانەوەکانی مێجەرسۆن هەر دووکانێک مانگانە بە دوو قران داویەتی بە کرێ بە هاوڵاتیان. بازاڕەکە هەموو هەواڵی شارەکە و ناوچەکەی بۆ دێت، هەواڵی گەیشتنی منیان بیستبوو بە هەڵەبجە، بۆیە کاتێک لەگەڵ مەنسووردا چوومە ژوورەوە لەلایەن کورد و جولەکەکانەوە وەک یەک پێشوازیکرام.