هاوار و وەزگێڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە). بە چەند چیایەک دەورەدراوە لەوانە چیای ئەشکەوەڵ و کەنۆڵەڕەشان و هەنجیرەکە و هەڵوژە و چاڵان. ناوچەیەکی گەشتوگوزارییە و خاوەنی چەندین توانستی سروشتی مرۆیی گرنگە، وەک: (٩٩٥ بۆ ١١٣٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. فێنکیی ئاوهەوا و بوونی کانیاوی سروشتی و چەمی گەورەی هاوار و باخ و دارستانی چڕ و ئاینی جیاواز و ڕێوڕەسمی کۆمەڵایەتی و ئاینی تایبەت بە کاکەییەکان وەک ماستی قەڵاتێ و سروتە ئاینیەکانی وەک ژەنینی تەمبوور و پەرستگای ئاینی کاکەییەکان وەک (پەرستگای شای سەرتلی) و گۆڕستانی شێخ ئەسکەندەری کوڕی سوڵتان ئیسحاق)... هد، ئەمانە وایانکردووە، ببێتە جێی سەرنجی گەشتیارانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی و سەردانیبکەن، گونجاوە بۆ گەشتوگوزاری ئاینی و ژینگەیی و خۆشگوزەرانی و لادێیی.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئەکبەر کەریم حەمەڕەحیم)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٢ى ٢ى ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا