گوڵان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 536

سەيرانگا

دۆڵێکى نيمچەقوڵى شێدار و ئاودار و پڕ لە دارودەوەنە، بە دووریى دوو کيلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاواى سەنتەرى شارى هەڵەبجەوه. هاوسنوری گۆڕستانى (گوڵان)ـە. بە ئاڕاستە‌ى بەرزاييەکانى نێوان هەردوو چياى (شنروێ و باڵامبۆ) درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە (کانى زڕگوێز). لە ڕابردودا زياتر سەوزتر و ئاودارتر بووە و جێگەى گەشت و سەيرانى بەشى زۆرى شارنشينانى هەڵەبجە بووه. چەمێکى وەرزيى تێدايە، کە بە درێژايى ‌وەرزى زستان ئاوى پێدا دەڕوات، بەڵام لەوەرزى هاوين بەهۆى ئاودێرى لەبەشەکانى سەرەوەى ئەم دۆڵە ئاوەکەى وشکدەکات ياخود زۆر کەم دەبێتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. تاليب دەرباز، هەوارگەى شارەزوور، بەرگى دووەم، ٢٠٠٩، ل٢٩٧.

ئامادەکردنی: هێمن کەمال حەمەئەمین

3

هاوبەشی پێبکە