ئاساو وایی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە باکوری گوندی (زەڵم). لەنێوان شاخی ملەخورد و ڕەنگیندایە. (٢٤٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. یەکێکە لە لوتکە چیاکانی سێخڕان. دەڕوانێت بەسەر دۆڵی وشکەناو و گوندەکانی زەڵم و هەورامانی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین. لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە. بە دوووری (٢٣٠م) کەوتووەتە خۆرئاوای ڕێگای سنوری نافەرمی مڵەخورد.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار(ڕێباز لوقمان) لەگەڵ (بەختیار حەبیب زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار(يوسف باقی) لەگەڵ (محەممەد مەجید شەریف حەمەمراد هانەقوڵی)، لەدایکبوو: ١٩٤٣، پیشە: خانەنشین، لە ٢٨ی ٣ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا