سەلمە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 463

مۆنۆدراما

کاری گروپی شانۆیی هەوارە، بەرهەمی هاوبەشی فەڕەنسا و کوردستانە. باس لە جینۆسایدی گەلی کورد دەکات، نمونەی تاوانی (ئەنفال، کیمیابارانی هەڵەبجە، کۆڕەو) چەند چیرۆکێکی یەک لەدوای یەکە و ئەکتەرەکان زیاد لە هەشت بۆ نۆ ڕۆڵ دەگێڕن، سەلمە دۆسیەی ئەنفال و هەڵەبجە دەباتە دەرەوە، شەش مانگی خایاندووە و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پرۆڤەکراوە، نوسینی: دڵشاد مستەفا. سینۆگرافیا و دەرهێنان: نەژاد نەجم. یاریدەدەری دەرهێنەر: بەرهەم یاسین. بەڕێوەبەری بەرهەم و ڕاگەیاندن: عەلی ئاراس، بەڕێوەبەری شانۆ: ئەسوەد فایق، ئەکتەرەکان: هەوار فارس لە کوردستان بە کوردی و ئۆڕێللی ئیمبێرت لە فەڕەنسا بە ئینگلیزی نمایشیدەکەن. مۆسیقا: فەرهاد بابان، تراکی دەنگی: تریفە کەریمیان، پۆشتەر: سامان ئەحمەد، دیکۆر: بەرهەم یاسین، محەممەد عەلی، جانۆ، حەمەی شانۆ. سپۆنسەر: ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەلاحەدین، شاڵاو محەممەد سەرپەرشتیاری سکرتایەتی مام جەلال لە کەرکوک. یەکەمجار لە زیندانی تۆپزاوا و دواتر لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و پاشان ئەمنەسوورەکە و ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی ٢ی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری لە حەوشەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێشکەشکراوە. بڕیارە ببرێتە فەڕەنسا و جۆرجیا و میسر و تونس و بەشداری فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان بکات.

سەرچاوەکان:

  1. پروشەری بەرهەمەکە.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ دەرهێنەر (نەژاد نەجم مەجید)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە