دیکۆمێنتی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


پڕۆژەیەکی دیکۆمێنتاریی پەیکەرسازییە، بۆ هێشتنەوەی وێنەیەک لەدەستی پەرلەمانتارانی کوردستان بە خاکی هەڵەبجە، لەدوای دەنگدانیان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە دانیشتنی ژمارە دووی نائاسایی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ٢ی ٢٠١٥ لە مۆنۆمێنمتی هەڵەبجە. دوای دەنگدان لە مۆنۆمینتی هەڵەبجە بە خاکی هەڵەبجە ئامادەکراوە، قاڵبی دەستی پەرلەمانتارانی دەنگدەر وەرگیراوە و دواتر دەستەکان بوونەتە پڕۆژەیەکی هونەری و لە قاڵب کراون. پێویستە بوترێت هەندێک لە پەرلەمانتاران دوای دەنگدانیان بە پڕۆژە یاساکە، بە پڕۆژە هونەرییەکەیان نەزانیووە و قاڵبی دەستیان نەگیراوە. بۆیە ژمارەی دەستەکان لە پڕۆژەکەدا (٤٨) دەستن. دەستەکان لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە دانراون و بەڵگە و بڕوانامەی پڕۆژەکەش بە زمانەکانی(کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی) لە شووشەدا گیراوە و هەڵواسراوە. بیرۆکە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: هونەر ساحیب. سپۆنسەر: پەرلەمانی کوردستان.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، ٥ی١ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هونەر ساحیب کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢١ی ٣ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە