دیبەیتی تایبەت بە پاڵێوراوان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 249

چالاکیی ڕۆشنبیری

چالاکییەکی ڕۆشنبیریی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجە و ڕێکخراوی هەڵوێستە. چەند دیبەتێکە تایبەت بە ڕەخساندنی ژینگەیەکی ڕۆشنبیریی تایبەت بە کاندیدی لایەنەکان و بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەیدانییان لەگەڵ خەڵکدا. دیبەیتەکان بۆ هەر یەک لە:

١- له ڕۆژی‌ ٩ی‌ ٩ی ٢٠١٣ بۆ هەریەک لە کاندیدان (سەردار مەحموود، سەروەر عەبدولڕەحمان، ناسیح مەجید، عەبدولوەهاب عەلی مەحموود، عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم، شێرکۆ جەودەت) ڕێکخرا. دیبەیتەکە لە (هۆڵی سارا) بەڕێوەبرا.

٢- لە ١٢ی ٩ی ٢٠١٣ بۆ هەریەک لە کاندیدان (کەلسوم حسین، قومریە محەممەد بەرزنجی، کوێستان لەتیف، تەلار لەتیف، خەرامان محەممەد، ئیڤار ئیبراهیم) ڕێکخرا. دیبەیتەکە لە (هۆڵی سارا) بەڕێوەبراون.

٣- لە ١٦ی ٩ی ٢٠١٣ بۆ هەریەک لە کاندیدان (عومەری حاجی عینایەت، ئومێد کەمال، لوقمان یاروەیسی، سوبحی مەهدی ئەحمەد، ئەنوەر عەنەبی). ڕێکخرا. دیبەیتەکە‌ لە (هۆڵی سارا) بەڕێوەبرا.

سەرچاوەکان:

  1. ئەرشیفی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)ی بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: سەرکەوت بەهمەن

6

هاوبەشی پێبکە