بۆ زمناکۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
چالاکییەکی ئاهەنگ و موزیک و گۆرانییە. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان – ئۆفیسی هەڵەبجە بە بۆنەی گەڕانەوەی ڕۆڵەیەکی ونبووی شارەکە بە ناوی (عەلی: زمناکۆ) و ساڵیادی دامەزراندنی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ڕۆژی ٨ی ١ی ٢٠١٨ ئەنجامیداوە. هونەرمەندان: سەباح هەورامی، سیروان لهۆنی، حسێن خورماڵی و هونەرمەندی ڕۆژهەڵات فەرزادی ئەمینی، بەشدارییان تێدا کردووە. لە هۆڵی میر پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان - ئۆفیسی هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەرسەلان عابد محەممەد)ی بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرکەوت بەهمەن