IMK٢ SPORT

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 215

تەلەفزیۆن

تەلەفزیۆنێکی ناوخۆیی وەرزشی بوو لە ٥ى ١ى ٢٠٠٣ وەکو کەناڵی دووەمی بزوتنەوەی ئیسلامی لەلایەن ئیدارەی تەلەفزیۆنی IMKیەوە دامەزرا. بە هۆی ئەوەی لەو ساڵانەدا کەناڵی ناوخۆیی وەرزشی لە سنورەکەدا نەبووە و هاوڵاتییانیش بینەری یاری و وەرزشە جیهانییەکان بوون، کەناڵی IMK بە هۆی بەرنامە سیاسی و ئایینییەکانییەوە، نەیدەتوانی تەواوی یارییە جیهانییەکان پەخشبکات، ئەم کەناڵە بۆ ئەو مەبەستە دامەزرا و تەواوی یارییە وەرزشی و پێشبڕکێ‌ جیهانییەکانی لە کاتە جیاوازەکاندا پەخشدەکرد. ئێوارانیش کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ١٢ی شەو. بەڕێوەبەری ئەم کەناڵە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا داخستنی حەسەن حمەئەمین بووە و لە سەرەتای مانگی ١ی ساڵی ٢٠٠٥ بە هۆی کێشەی داراییەوە داخرا.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە (بەراییەکان تا ئایاری ٢٠٢٣)، نزار کەریم ئەحمەد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٢٣، ل٧٠.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئاژین تیڤی

کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ناوخۆییە. دەنگ و ڕەنگی هەورامانە. بەڕێوەبەر و بیرۆکەی دامەزراندنی ڕێبوار هەورامییە. پەخشی کەنأڵەکە بە زمانی کوردی (هەورامی و کرمانجی ناوەڕاست/سلێمانی)یە. لەگەڵ ژێرنوس و دۆبلاژکردن بە زمانەکانی (عەرەب، فارسی، تورکی و ئینگلیزی). بە مەبەستی پاراستنی سروشت و کلتوری ناوچەی هەورامان و گۆران دامەزراوە. کار دەکات بۆ پاراستنی تایبەتمەندیەکانی ناوچەکە و بڵاوکردنەوەی کلتوری پێکەوەژیان. لە شاری هەڵەبجە و تا ئێستا بارەگای نییە. نوسینگەی سەرەکی لە شاری هەڵەبجەیە. لەسەر سیستمی ناوخۆیی کاردەکات و بۆ سەرانسەری کوردستان پەخشدەکرێت. لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە بۆ دەرەوەی کوردستان دەگوازرێتەوە.

زیاتر بزانە
تەلەفزیۆن

پەخشی ئەزموونیی هەڵەبجە

کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی ناوخۆییە. لەمانگی ٢ى ١٩٩٣ لیژنەی ناوچەی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان دایمەزراندووە. سنوری پەخشی سەنتەری شار و ناحیەی سیروان بووە. بەرنامەکانی زیاتر هونەری بوون و فلیمی تێدا پەخشکراوە. هەندێک جار بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی (پ.د.ک)ی سلێمانی پەخشدەکردەوە. بیناکەی لەناو بینای لیژنەی ناوچە بووە لە گەڕەکی جوولەکان. کاتی پەخشی سەرلەئێوارە بۆ ١٢ی شەو بووە. لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ناوچە بە کارگێڕیی بەختیار سدیق سەرپەرشتی کردووە. ماوەی کارکردنی ساڵی نەخایاندووە و بە هۆی شەڕی ناوخۆوە ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
تەلەفزیۆن

تاج

کەناڵیکی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ئۆنلاینە. لە ٩ى ٢ى ٢٠٢٣ لەلایەن ڕێکخراوی تاج و العارفینەوە دامەزراوە. لە بەشی ئۆنلاینی سیستمی HD BOX و FAMILY BOX داخڵکرا و دەستی بە پەخش کرد. ناوەڕۆکی ئەم کەناڵە ئایینی و فکری و پەرەوەردەییە و ماوەی پەخشەکەی ٢٤ کاتژمێرییە. بەڕێوەبەری ئەم کەناڵە ئەرسەلان محەممەدە و بارەگای کەناڵەکەیش لە گەڕەکی پاشایە، پاڵپشتیی دارایی ئەم کەناڵە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکخراوەکە و خێرخوازان.

زیاتر بزانە
تەلەفزیۆن

زاگرۆس

کەناڵێکی هونەری و سیاسیی گشتییە. لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دامەزراوە. وەستا جەمال سەرپەرشتیاری ستۆدیۆکانی ڕاگەیاندنی پارتی، ستۆدیۆکەی دامەزراندووە. ڕۆژانە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە هەتا ١٢ی شەو پەخشی هەبووە. سنوری هەڵەبجە و شارەزوور هەتا ناحیەی عەربەتی دەگرتەوە. بەرنامەکانی بەشێکی بەرهەمهێنانی خۆی بووە، بەشێکیشی لە تەلەفزیۆنی زاگرۆسی سلێمانییەوە وەردەگیرا. بەڕێوەبەری ئەم کەناڵە لە سەرەتادا حسێن محەممەد بووە. سەروەت حاجی و شوان سۆسەکانی و ڕەحیم غەریب وەک کامێرامان و مۆنتێر دامەزراون. دواتر سەرهەنگ عیزەت بووە بە بەڕێوەبەر، هەتا ساڵی ٢٠٠٩، کە داخراوە.

زیاتر بزانە
تەلەفزیۆن

زنار

کەناڵێکی تەلەفزیۆنی سەربەخۆی ناوخۆیی (لۆکاڵی)یە. ئۆفیسەکەی کەوتووەتە گەڕەکی (سەرا) لەناو شاری هەڵەبجە. تایبەتە بە خۆراک. (وریا حەمەکەریم) دامەزرێنەری کەناڵەکەیە و لە ١ی ٩ی ٢٠٢١ دەستی بە پەخش کردووە. (سالم حەمەخان) بەڕێوەبەریەتی. لە ناو سیستمە ناوخۆییەکانی (HD BOX و FAMILY BOX و KURD CELL و MIX MEDIA و ISTAR و ONE BOX) ) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و موسڵ و کەرکوک و سیستەمە ناوخۆییەکاندا پەخشی ھەیە و زۆرێک لە ئامێرە ئەنتەرنێتیەکانی IP TV لە نزیکەی ١٠ ئەپلیکەیشن پەخشی ھەیە. لە ئێستادا ٢٥ کارمەندی هەیە و هەتا ئێستایش بەردەوامە. مۆڵەتی حکومەتی هەرێمی هەیە. سەرچاوەی داهاتی ڕیکلام و فرۆشتنی بەرنامە و بەرهەمەکانیەتی بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق. لە بینایەکی کرێدایە.

زیاتر بزانە
تەلەفزیۆن

ژیوا

یەکەمین کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی تایبەت بە هەورامانە. بارەگای سەرەکی لە شارۆچکەی (خورماڵ) بووە. ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە پەخشکردن کردووە. پەخشی تا شاری پاوە لە خۆرهەڵات و شاری سلێمانی ڕۆیشتووە. ماوەى سێ ساڵ بەردەوامبووە. (ئەمین عەبدولکەیم زەڵمی) بەڕێوەبەری بووە. بەرنامەکانی تایبەت بووە بە پیشاندانى کلتور و زمان و مێژووی و ئەدەبی و هونەری هەورامان. ساڵی ٢٠١٣ پەخشی ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
تەلەفزیۆن