دەنگی کوردستانی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
ڕادوێییەکی لۆکاڵییە. سەر بە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ. د. ک)یە. کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایان. لەسەردەستی فەریدوون جوانڕۆیی ٢١ی ٣ی ٢٠٠٦ لە هەڵەبجە دەستی بە پەخشکردنی بەرنامەکانی ڕادوێی ناوەند و چەند بەرنامەیەکی خۆی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٢وە خاوەن پەخشی تایبەت بە خۆیەتی. هەفتانە ٢١ بەرنامەی جۆراوجۆری سیاسی، ئەدەبی، کلتوری، ڕۆشنبیری پێشکەشدەکات. ئامانجی گەیاندنی زانیاری و ڕۆشنبیرییە. گرنگییەکی زۆری بەشێوەزاری هەورامی داوە. پەخشی دەگاتە خۆرهەڵات. بەرێوەبەرەکانی: شەش ساڵی یەکەم (محەممەد عەبدولقادر) و بۆ ماوەی ساڵێکیش (بێستون تۆفیق). لە ٢٠١٣ەوە تا ئێستا (شاخەوان کەریم فەتاح) بەڕێوەبەریەتی.
سەرچاوەکان:
- سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ ڕادوێی هەڵەبجە و تۆمارکرنی چەند بەرنامەیەک.
- نامەیەکی (شاخەوان کەریم محەممەد)ی بەڕێوەبەری ڕادوێکه بۆ ئامادەکار، لەدایکبوو: ١٩٧٣، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم