ڕووماڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
لە ١١ى ٩ى ٢٠١٢ لەلایەن ئاسۆس حامید حاجی غالییەوە دامەزراوە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە ناو هەڵەبجەدا بارەگای هەیە. کەوتووەتە جوتسایدی مامۆستایان. هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەکو سایتێکی نزیک و سێبەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاریکردووە. لە سەر ئاستی هەرێم و لە بابەتی سیاسی و کلتوری و ڕۆشنبیری و هونەریدا کاردەکات. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا دوو بەڕێوەبەری هەبووە، کە هەر یەک لە سەردار حەمەئەمین هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەبەر بووە و دواتر ڕێبین حمەئەمین کراوە بە بەڕێوەبەر هەتا ئێستا. ناونیشانی ئەم سایتە لە لاپەڕەی ئینتەرنێت (www.rwmal.net)ە، توانای یادگە (زاکیرە) ئەم سایتە کراوەیە. پاڵپشتیی دارایی، خاوەنەکەیەتی. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا خاوەنی پەڕەی تایبەتییە و ئەو بابەتانەی، کە لە سایتەکە بڵاودەکرێنەوە، لە پەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاویدەکەنەوە. لە دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا بەردەوامە.
سەرچاوەکان:
- مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە (بەراییەکان تا ئایاری ٢٠٢٣)، نزار کەریم ئەحمەد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٢٣، ل٩٩.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ ئۆفیسی ڕووماڵ، لە ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم