سەربەستی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 179

کتێبخانه

یەکەم کتێبخانەیە لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٥٧ بۆ ١٩٥٨ لەلایەن (ئيبراهیمی سۆفی مەحموود)ی ناسراو بە (ئەبوتارا)، کە یەکەم کتێبخانەی سەربەخۆیە لە هەڵەبجە کرابێتەوە. نزیک دوکانی (عومەری حەمەساڵح بانەیی ڕەسام) و (ئیبراهمی ڕەسام) بووە. وەک لقی کتێبخانەی (گەلاوێژ) وابووە و جگە لە گۆڤاری گەلاوێژ، ڕۆژنامەکانی (زەمان)، (ئەهالی) و موختارات و کتێبی ئەدەبیی میسری و چەندین کتێبی تری تێدا بووە. خاوەنی کتێبخانەکە ئەم بڵاوکراوانەی‌‌ لە سلێمانییەوە و لە (محەممەد زێوەر و ڕەئوف مەعروف) وەرگرتووە و هێناویەتییەوە بۆ هەڵەبجە. نزیکەی دوو ساڵ بەردەوامبووە، ساڵی ١٩٥٨ داخراوە. ‌

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە یادەوەریی و شارستانێتی، محەممەد غەفور شەریف، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٢، ل١٧٦.

ئامادەکردنی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

6

هاوبەشی پێبکە