لیژنەی باڵای تیپە میللییە وەرزشیییەکانی پارێزگای هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
لیژنەیەکی وەرزشییە. ساڵی ٢٠١٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی وەرزشی لیژنەکانی تیپە میللییەکانی: (هەڵەبجە، سیروان، خورماڵ، بەمۆ)ی لەئەستۆگرتووە. سەر بە (لیژنەی تیپە میللییەکانی هەرێمی کوردستان)ـە:
١- لیژنەی تیپە میللییەکانی شارۆچکەی (بەمۆ): ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و سەر بە لیژنەی باڵای تیپە میللییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە. ئەرکی ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی خولی فەرمی ساڵانەیە بۆ تیپە میللییە وەزشییەکانی سنوری شارۆچکەی بەمۆ، لەوانە (تیپی وەرزشی گڵێجاڵ، تیپی وەرزشی برایەتی، تیپی وەرزشی تۆڵە، تیپی وەرزشی لاوانی گڵێجاڵ) و تیپی وەرزشی گوندەکان: (تیپی وەرزشی گمە، تیپی وەرزشی پشتە، تیپی وەرزشی لاوانی پشتە، تیپی وەرزشی کان پاشا، تیپی وەرزشی لاوانی کانی پاشا). لە ئێستادا (دانا فەرەج فەتاح) سەرۆکی لیژنە و (ئەنوەر عەزیز مەحموود) جێگری سەرۆک و (تەها ئەحمەد) ئەندامی لیژنەکەن.
٢- لیژنەی تیپە میللییە وەرزشییەکانی (خورماڵ): لیژنەیەکی وەرزشییە. ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. ئەرکی سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی خولی فەرمی ساڵانەی (تیپە وەرزشییە میللییەکانی تۆپیپێی (خورماڵ))ی لەئەستۆگرتووە.
٣- لیژنەی تیپە میللییە وەرزشییەکانی (سیروان): لیژنەیەکی وەرزشییە. ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی وەرزشی خولی فەرمی ساڵانەی تیپە میللییەکانی یاری تۆپیپێ لە شارۆچکەی (سیروان)ی لەئەستۆگرتووە.
٤- لیژنەی تیپە میللییە وەرزشییەکانی (هەڵەبجه): لیژنەیەکی وەرزشییە. ساڵی ٢٠٠٧ لە هەڵەبجە دامەزراوە. ئەندامانی بریتین لە: حەمید حەمەڕەشید عەبدوڵا، حەمید عەبدوڵڵا ئەمین، جەواد جەمیل، عادل خالید، ئیدریس عومەر، بێستون محەممەد، وریا عومەر، سەردەشت کەمال و شوان ئەفراسیاب عەلی (دادوەری پلە یەکی کوردستان و عێراق) ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەکەیە. ئەرکی سەرپەشتیکردن و ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی خولی فەرمی ساڵانەیە بۆ تیپە میللییەکانی هەڵەبجە و هاوکاریکردن و چاودێریکردنی خولە نافەرمییەکانیشی لەئەستۆگرتووە.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی نوێنەرایەتی شارەزوور (لیژنەی ئۆلۆمپی)، ئاکو حسێن عەلی، لە ١٣ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (دانا فەرەج فەتاح)، لە ٢٦ی ٥ی ٢٠٢٣، گڵیجاڵ.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی