گوڵان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
یاریگایەکی میللیی تۆپیپێیە. زەوییەکەی خۆڵ و خاک بووە، دروستبوونی ئەم یاریگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان، یەکێک بووە لە یاریگا سەرەکییەکانی شار، چەندەها یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتی تێدا بەڕێوەچووە. تیپەکانی وەک: هیوا، هەڵۆ، خەبات، چیمەن، بێستون، بۆکان، و...هتد، لەم یاریگایەدا یارییانکردووە. زۆرێک لە تیپەکانی ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکان و تا پاش دوو هەزاریش، لەم یاریگایەدا یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییان تێدا ئەنجامداوە. ساڵی ٢٠٠٧، کە بە شێوەیەکی فەرمی لیژنەی تیپە میللییەکانی هەڵەبجە دامەزرا و خولی فەرمی بۆ تیپەکانی هەڵەبجە ڕێکخست، هەندێک لە یارییەکان و یاریی کۆتایی لە نێوان لەم یاریگایە بەڕێوەچووە. زۆربەی ئەستێرەکانی تۆپیپێی شار، لەم یاریگایەدا یارییانکردووە. ئەم یاریگایە کەوتووەتە گەڕەکی گوڵان، تەنیشت جادە یان ڕێگای ناوچەی نەوڕۆڵی، یان تەنیشت گۆڕستانەکانی گوڵانی خواروو.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەلی سەعید ئەحمەد، محەممەد فەتاح لیرە، سالار محەممەد ئەحمەد) یایزانانی دێرینی هەڵەبجە، ١٠ی ٧ی ٢٠١٩، لە هەڵەبجە.
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٠.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی