هیوا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (سیروان). ساڵی ١٩٩٤ لە ژوورەکانی حوجرەی مزگەوتی سەڵاحەددین لە گەڕەکی ئازادی (موجەمەعی سیروان) دامەزراوە. لە سەرەتادا لە دووبەشی سروود و شانۆ پێکهاتووە. مامۆستا (عەلی شێخ محەممەد عەبابەیلێیی) بەپرسی بووە. چالاکییەکانی لە سیروان و گوندەکانی دەوروبەری بووە. ساڵی ١٩٩٥ بیناکەیان گواستووەتەوە بۆ گەڕەکی جانجان. خولی خۆشنوسی و وەرزشی کردووەتەوە.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (هادی تۆفیق مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٣، لە سیروان.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عەلی ئەحمەد عەلی "عەلی خاکوخۆڵی")، لەدایکبوو: ١٩٧٤، پیشە: کاسب، لە ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: یونس مەحموود ئەحمەد