هاواری شنروێ‌

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 35

گروپی مۆسیقی

یەکەمین گروپی تەنبور_ژەنانە لە عێرقدا. تایبەتن بە فێرکردن و ژەنینی ئامێری تەنبور. سەرەتای دەستپێکی کاری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری هەڵەبجە. ژەنیار (شەماڵ حەمەلاو ساڵح) توانی کۆمەڵێک کەسی تر فێربکات و بەیەکەوە ئەم گروپەیان دروستکردووە، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک کوڕ و کچی یارسانی لە تەمەنی ٨ ساڵییەوە تاوەکو تەمەنی ٥٠ ساڵی. لە ئێستادا مامۆستا: (شەماڵ حەمەلاو، ڕابەر بورهان)، ئەرکی سەرەکیی فێرکردنیان لە ئەستۆدایە. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی (٢٠٠) فێرخوازی فێری ئەم ئامێرە کردووە و ئێستا ژمارەی گروپەکە نزیکەی ( ٣٥) کەسن لە هەردوو ڕەگەز. سەرەتا تەنها لە بۆنە ئایینیەکانی تایبەت بە یارسانی تەنبورەیان ژەنیوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨وە تاوەکو ئێستا لە چەندین بۆنەی تایبەت و گشتیدا، بە ئاواز و شیعری عیرفانی، کە زیاتر بە زاری گۆران و (شێوەزاری هەورامی)و لوڕی و کرمانجی ناوەڕاست تەنبورەیان ژەنیوە. ئامانجیان ناساندنی تەنبورەیە وەک ئامێرێکی کوردیی ڕەسەن و زیندوکردنەوەی ئەو ئاواز و میلۆدییە، کوردیانەی، کە بەرەو لەناوچوون دەچن، یان گەلانی تری ناوچەکە بە هی خۆیانیان دەزانن، هەروەها فێرکردن و ئاشناکردنی زیاتری تاکی یارسانی بە تەنبورەیە، کە وەک ئامێرێکی پیرۆز و کلتوریی تایبەت بە خۆیانە.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیل و پروشێر و وێنەی هەندێ لە چالاکییەکانی گروپەکە.
  2. گفتوگر لەگەڵ (عاسی فایق ساڵح) لە دایکبووی١٩٧٥، ئاستی خویندن، دبلۆم، فەرمانبەر، ٧ی ٥ی ٢٠٢٥ مەسنجەر.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

10

هاوبەشی پێبکە