مین و تەقەمەنییەکان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
مۆزەخانەیەکی بچووکی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی ئەو گوللە و ساروخانەیە، کە کەسایەتیی دیاری کوردستان (هۆشیار عەلی بیاوێڵەیی) پاش گەڕانەوەی لە یابان، بیرۆکەی ئەم موزەخانەیەی بۆ دروستبووە. دوای ئەوەی زۆربەی جۆرەکانی مین و گوللەهاوەن و ساروخی هەڵگرتونەتەوە، پووچەڵی کردوونەتەوە و لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی (بیاوێڵە) دایناون. بە ئامانجی ئەرشیفکردن و وانەی پەروەردەیی و ناسین و دەستنیشانکردنی کۆمپانیا و وڵاتەکانیان و هۆشیاریی نەتەوەیی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی کورد و..هتد. لە سەردانیکردنی خەڵک و چەندین کاری هونەری و ڕاگەیاندندا، کەڵک لەم مۆزەخانەیە وەرگیراوە.
سەرچاوەکان:
- پیاوێک لە ناو دوکەڵی تەقینەوەدا، ئارام شەمێرانەیی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٣، ل٣٠.
- وێنەکانی مۆزەخانەکە، کە لە گەلەری جەلال عازەبانی نمایشکراون.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم