ڕۆژنامەنوسانی کوردستان - لقی هەڵەبجە
سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕۆژی ١ی ٣ی ٢٠١٧ لقی هەڵەبجەی لە شاری هەڵەبجە کردووەتەوە. (ئیبراهیم هەورامانی) یەکەمین سکرتێری لقەکە بووە. لە ١ی ٩ی ٢٠٢٠ەوە نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و پۆستی سکرتێری بە شێوەی خول و هەر جارەی بۆ شەش مانگ بڕیاری لەسەر دراوە و لە یەکەمین خولیدا (ئاسۆ محەممەد) سکرتێری لقەکە بووە. هەتا ئێستا چەندین خولی ڕۆژنامەنوسی کردووەتەوە و دیدار و یاد و بۆنەی تایبەی ئەنجامداوە.
کارمەندانی تەندروستیی کوردستان - لقی هەڵەبجە
کەوتووەتە نزیک دادگای لە ناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە. لە سەرۆکی لق و جێگری سەرۆک و سێ کارگێڕ پێکدێت. سەرۆکی لق (شیروان حەمە ساڵح)، جێگری سەرۆک (نێچیروان ئەمین) و کارگێڕی (سنور حامید)، ژمێریاری (بەهجەت کەریم)، ڕاگەیاندن (شاهۆ ئەڵڵاکەرەم)ـە. تەنها کارمەندانی تەندروستی لەم سەندیکایەدا ئەندامن.
هونەرمەندانی کوردستان - لقی هەڵەبجە
ڕێکخراوێکی پیشەییە. بیناکەیان کرێیە، کە کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایان لە نزیک مزگەوتی حەمزە. لە ١٢ی ٧ی ٢٠٢١ دامەزراوە و سەر دەستەی باڵای سەندیکاکەیە. لە سەرۆکی لق و سکرتێر و کارگێڕی و دارایی و پێنج ناوەند پێکهاتووە. (محەممەد عەبدوڵڵا ئەحمەد) سەرۆکیەتی. نەژاد کامل سکرتێر و هەردی هادی ئەوڕەحمان کارگێڕی و دارایی، سەربەست میرزا محەمەد لێپرسراوی ناوەندی شانۆکاران و هێدی ئیسماعیل جمیل فلیمسازان و ناسح فائق علی موزیککاران و ئەمجەد جەمال محەمەد لێپرسراوی شێوەکارانە. ٤٢٠ ئەندامیان هەیە. بیناکەیان کرێیە، خانوی هاوڵاتییە و لەگەڵ دروستکردنەوەی گەڕەکی مامۆستایاندا، دەوروبەری ساڵی ٢٠٠٠، لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ مەتردووجا دروستکراوە. بودجەی دیاریکراویان نییە. بەشداری چەندین ڤیستیڤأڵی ناوخۆیی و هەرێمی و دەرەوەیان بە بەرهەمی ئەندامانیان کردووە و خەڵاتی شیاویان هێناوەتەوە. ئیشوکاریان ڕێکخستنی کار و ڤیستیڤأڵی هونەری و هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕۆشنبیری بۆ بۆنە هونەرییەکان و پشتیوانی هونەرمەندان بووە.
یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان - لقی هەڵەبجە
ڕێکخراوێکی پیشەییە. شوێنەکەی کەوتووەتە گەڕەکی سەرا بەرانبەر بینای قایمقامیەت. لقەکە سەر بە مەکتەبی تەنفیزی سەندیکاکەیە و پێشتر لیژنە بووە و سەر بە سلێمانی بووە. ساڵی ٢٠١٨ حەوت سەندیکای تایبەت پێکیانهێناوە. لە سەرۆک و جێگر و سێ ئەندام پێکهاتووە. بودجەی دیاریکراویان نییە و داهاتیان لەسەر ئەندامان و سەرەی مەرزەکانە. (ڕەفیق عیزەت محەممەد) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و دواتر (کارزان محەممەد نەجم محەممەد) هەتا ئێستا لێپرسراویەتی. بیناکەیان سێ نهۆمە و لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. شوێنی لقەکە نهۆمی دوومیانە و بەکرێ تێیدان.
ئابوریناسیی کوردستان - لقی هەڵەبجە
سەندیکایەکی پیشەیی سەربەخۆی ناحکومییە. تایبەتە بە دەرچوانی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی ئابووری، کارگێڕی، ئامار، بزنس لە زانکۆ تایبەتەکان. لە مانگی پێنجی ٢٠٢١ بە فەرمانی ئەنجومەن دامەزراوە و سەرەتا نوسینگەکەی لە نزیک بازاڕی هەڵەبجە کراوەتەوە و لە (مانگی ٧ی ٢٠٢٣)وە بە فەرمان کراوە بە لق، بەڵام بە هۆی نەبوونی پارە و سەرچاوەی داراییەوە، هێشتا کارا نەکراوە. لەسەر ئاستی کوردستان بەڕیوەبردن و پەیکەرە کارگێڕییەکەی بەرەییەو یەکێتی و پارتی پڕی دەکەنەوە. بەو پێیە لقەکە لە دوونوێنەری یەکێتی و دوو نوێنەری پارتی پێکدێت. سەرکۆ یونس عبدالکریم، بەکالۆریۆس، کارگێڕی و ئابوری، مامۆستا، بە فەرمانی سەندیکا لێپرسراوی لقەکەیە. بیناکەیان کرێیە و خانوی هاوڵاتییە، لە بلۆک و کۆنکرێت و پلاستیک و کاشی لە دوای(٢٠٠٣)وە لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ، سەروی سۆپەر مارکێتی ١٦ی ٣، خوار بەقاڵەکان. ئیشوکاری داکۆکیکردن لە مافی ئەندامەکانی لە دامودەستگاکانی حکومی و کەرتی تایبەتدا.
ئەندازیارانی کشتوکاڵی - لقی هەڵەبجە
کەوتووەتە سەر شەقامی گشتیی دەروازەی هەڵەبجە لە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٣ فەرمانی کردنەوەی دەرچووە. سەرۆک و جێگر و ژمێریاری و کارگێڕییان هەیە. (نەوزاد والی مەحموود) یەکەم سەرۆکی بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە.