ئابوریناسیی کوردستان - لقی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


سەندیکایەکی پیشەیی سەربەخۆی ناحکومییە. تایبەتە بە دەرچوانی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی ئابووری، کارگێڕی، ئامار، بزنس لە زانکۆ تایبەتەکان. لە مانگی پێنجی ٢٠٢١ بە فەرمانی ئەنجومەن دامەزراوە و سەرەتا نوسینگەکەی لە نزیک بازاڕی هەڵەبجە کراوەتەوە و لە (مانگی ٧ی ٢٠٢٣)وە بە فەرمان کراوە بە لق، بەڵام بە هۆی نەبوونی پارە و سەرچاوەی داراییەوە، هێشتا کارا نەکراوە. لەسەر ئاستی کوردستان بەڕیوەبردن و پەیکەرە کارگێڕییەکەی بەرەییەو یەکێتی و پارتی پڕی دەکەنەوە. بەو پێیە لقەکە لە دوونوێنەری یەکێتی و دوو نوێنەری پارتی پێکدێت. سەرکۆ یونس عبدالکریم، بەکالۆریۆس، کارگێڕی و ئابوری، مامۆستا، بە فەرمانی سەندیکا لێپرسراوی لقەکەیە. بیناکەیان کرێیە و خانوی هاوڵاتییە، لە بلۆک و کۆنکرێت و پلاستیک و کاشی لە دوای(٢٠٠٣)وە لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ، سەروی سۆپەر مارکێتی ١٦ی ٣، خوار بەقاڵەکان. ئیشوکاری داکۆکیکردن لە مافی ئەندامەکانی لە دامودەستگاکانی حکومی و کەرتی تایبەتدا.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی تیمی مەیدانی بۆ سەندیکای ئابوریناسیی کوردستان - لقی هەڵەبجە، لە ١٢ی ٨ی ٢٠٢٤.
  2. گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەرکۆ یونس عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٤ی ٨ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / ناو شاری هەڵەبجە

20

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ڕۆژنامەنوسانی کوردستان - لقی هەڵەبجە

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕۆژی ١ی ٣ی ٢٠١٧ لقی هەڵەبجەی لە شاری هەڵەبجە کردووەتەوە‌. (ئیبراهیم هەورامانی) یەکەمین سکرتێری لقەکە بووە. لە ١ی ٩ی ٢٠٢٠ەوە نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و پۆستی سکرتێری بە شێوەی خول و هەر جارەی بۆ شەش مانگ بڕیاری لەسەر دراوە و لە یەکەمین خولیدا (ئاسۆ محەممەد) سکرتێری لقەکە بووە. هەتا ئێستا چەندین خولی ڕۆژنامەنوسی کردووەتەوە و دیدار و یاد و بۆنەی تایبەی ئەنجامداوە.

ژمێریاران و وردبینان - لقی هەڵەبجە

سەندیکایەکی پیشەیی سەربەخۆی ئازادە. پێشتر نوسینگە بووە و سەر بەلقی سلێمانی بووە، لە ١٥ی ٨ی ٢٠١٥وە بووەتە لق و سەر بە دەستەی باڵای سەندیکای ژمێریارانە. بەشەکانی، سەرۆکی لق، ژمێریاری و کارگێڕی ڕاگەیاندن، پەیوەندیەکانی هەیە. ٣ فەرمانبەری هەیە و خۆبەخشانە لقەکە بەڕێوەدەبەن، ٩٩ ئەندامیان هەیە. (سەربەست محەممەد عەلی)، سەرۆکی لقەکە بووە و ساڵی ٢٠٢٣ دوای بەستنی کۆنگرەیان، (ڕێناس سەرکەوت محەممەد) بووە بە سەرۆک و هەتا ئێستا بەردەوامە. بیناکەیان کرێیە و خانوی هاوڵاتییە. لە دوای ٢٠٠٣ وە لەسەر ڕووبەری ٢٥٠ م دوجا دروستکراوە. کەوتووەتە نێوان مەرزەبۆتۆ و پاشا، خوار بەقاڵەکان. بودجەی دیاریکراویان نییە و کرێی بینا و دەرماڵەی هاتوچۆ بۆ سەرۆک و ژمێریاری لقەکە، لە دەستەی باڵاوە خەرجدەکرێت. ئیشوکاریان، دابینکردنی هەلیکارە لە کەرتە تایبەتەکان و داکۆکی لە مافی کەمئەندامان لە کەرتی گشتی و دەرکردنی پێناس.

کارمەندانی تەندروستیی کوردستان - لقی هەڵەبجە

کەوتووەتە نزیک دادگای لە ناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە. لە سەرۆکی لق و جێگری سەرۆک و سێ کارگێڕ پێکدێت. سەرۆکی لق (شیروان حەمە ساڵح)، جێگری سەرۆک (نێچیروان ئەمین) و کارگێڕی (سنور حامید)، ژمێریاری (بەهجەت کەریم)، ڕاگەیاندن (شاهۆ ئەڵڵاکەرەم)ـە. تەنها کارمەندانی تەندروستی لەم سەندیکایەدا ئەندامن.

هونەرمەندانی کوردستان - لقی هەڵەبجە

ڕێکخراوێکی پیشەییە. بیناکەیان کرێیە، کە کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایان لە نزیک مزگەوتی حەمزە. لە ١٢ی ٧ی ٢٠٢١ دامەزراوە و سەر دەستەی باڵای سەندیکاکەیە. لە سەرۆکی لق و سکرتێر و کارگێڕی و دارایی و پێنج ناوەند پێکهاتووە. (محەممەد عەبدوڵڵا ئەحمەد) سەرۆکیەتی. نەژاد کامل سکرتێر و هەردی هادی ئەوڕەحمان کارگێڕی و دارایی، سەربەست میرزا محەمەد لێپرسراوی ناوەندی شانۆکاران و هێدی ئیسماعیل جمیل فلیمسازان و ناسح فائق علی موزیککاران و ئەمجەد جەمال محەمەد لێپرسراوی شێوەکارانە. ٤٢٠ ئەندامیان هەیە. بیناکەیان کرێیە، خانوی هاوڵاتییە و لەگەڵ دروستکردنەوەی گەڕەکی مامۆستایاندا، دەوروبەری ساڵی ٢٠٠٠، لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ مەتردووجا دروستکراوە. بودجەی دیاریکراویان نییە. بەشداری چەندین ڤیستیڤأڵی ناوخۆیی و هەرێمی و دەرەوەیان بە بەرهەمی ئەندامانیان کردووە و خەڵاتی شیاویان هێناوەتەوە. ئیشوکاریان ڕێکخستنی کار و ڤیستیڤأڵی هونەری و هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕۆشنبیری بۆ بۆنە هونەرییەکان و پشتیوانی هونەرمەندان بووە.

یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان - لقی هەڵەبجە

ڕێکخراوێکی پیشەییە. شوێنەکەی کەوتووەتە گەڕەکی سەرا بەرانبەر بینای قایمقامیەت. لقەکە سەر بە مەکتەبی تەنفیزی سەندیکاکەیە و پێشتر لیژنە بووە و سەر بە سلێمانی بووە. ساڵی ٢٠١٨ حەوت سەندیکای تایبەت پێکیانهێناوە. لە سەرۆک و جێگر و سێ ئەندام پێکهاتووە. بودجەی دیاریکراویان نییە و داهاتیان لەسەر ئەندامان و سەرەی مەرزەکانە. (ڕەفیق عیزەت محەممەد) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و دواتر (کارزان محەممەد نەجم محەممەد) هەتا ئێستا لێپرسراویەتی. بیناکەیان سێ نهۆمە و لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. شوێنی لقەکە نهۆمی دوومیانە و بەکرێ تێیدان.

ئەندازیارانی کشتوکاڵی - لقی هەڵەبجە

کەوتووەتە سەر شەقامی گشتیی دەروازەی هەڵەبجە لە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٣ فەرمانی کردنەوەی دەرچووە. سەرۆک و جێگر و ژمێریاری و کارگێڕییان هەیە. (نەوزاد والی مەحموود) یەکەم سەرۆکی بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە.