دەستەی خانمانی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
دەستەیەکی سەربەخۆیە، لەپێناو هوشیاری و چارەسەری ئاریشەکانی خانماندا کاردەکات. لە ٨ی مارسی ٢٠١٧ دامەزراوە. دەستەی دامەزراندن: شیلان سدیق مەجید، سندس حسێن، حەمیدە جەمال محەممەد، شارا عەبدولکەریم، ماردین ئەبوبەکر، کوێستان ئەکرەم، خەدیجە عەبدولجەبار، گوڵستان ئەحمەد، تارا جەلال، نەخشین نامیق، سۆران محەممەد فەرەج، نوخشە ناسح، چنور مەحمود، شیلان مەحمود، سروش هەڵەبجەیی. دواتر چەندین خانمی تر هاتوونەتە دەستەکەوە. بەپێی پەیڕەوی دەستە دوو ساڵ جارێک سەرۆک و دەستەی کارگێڕی هەڵدەبژێرن. یەکەم سەرۆکی (سندس حسێن) بووە، لە ئێستادا (شیلان سدیق مەجید عەبدوڵا) سەرۆکی دەستەکەیە. لە بەشەکانی: یاسایی، پەیوەندییەکان، ڕاگەیاندن، کار و پڕۆژەکان، ڕۆشنبیری و کلتور پێکهاتووە. خانمانی دەستەکە، بەشداریی چالاکییە فەرهەنگی و پیشەییەکانی شارەکانی تری کوردستانیان کردووە و چەند خانمێکیان لەژووری بازرگانی و سەندیکاکاندا خۆیان تۆمارکردووە و لە فەندەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا سودمەندبوون. هاوکاریی مانگانەی بەردەوامیان بە هاوکاری خێرخواز و سەرمایەداران، پێشکەش بە ژنانی تووشبووی شێرپەنجە لە هەڵەبجەدا کردووە. لەڕێگەی بەشی یاساییەوە چەندین کێشەی خێزانیان چارەسەرکردووە و بەشداری کەمپین و چالاکییە ڕۆشنبیری و فەرهەنگییەکانیان کردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ (سۆران محەممەد فەرەج کوێخا)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢١ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (شیلان سدیق مەجید)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم