بەرگریی میللی گوڵپ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
دەستەیەکی خۆبەخشی مەدەنییە. لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا لە ناوچەکە بە چەک و ماڵی خۆیان یارمەتی پێشمەرگەیان داوە و لە زۆربەی شەڕەکاندا بەشداربوون، لەوانە: شەڕی پردی زەڵم. لە نموونەی ئەندامەکانی (ئەحمەد حەملە حەمەکەریم، حاجی ڕەحمان حەکۆڵ، عەبدولقادر حەمەعەلی، فەتاح سەعید ساڵح، عەلی ئەحمەد دزڵی، مەحموود حەمەئەمین...). دواتر شۆڕش لقی بۆ کردوونەتەوە و (ئەحمەد حەمل) بووەتە سەرلقیان و بە لقی بەرگریی میللی ناسراون.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم مەیکە عەلی عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٤ی ٢٠١٤.
- باسێوی فەرهەنگی دەگاو گوڵپی، د. ناجح گوڵپی، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٤، ل١٩٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم